سلێمانی ... عەلوەكه‌ رێكده‌خرێته‌وه‌

پارێزگای سلێمانی
لەچوارچێوەی ھەڵمەتەکانی رێکخستنەوە و جوانترکردنی سیمای شاری سلێمانی، لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەت زیادەرۆییەکانی عەلوە لادەبات و سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکان رایدەگەیەنێت کەرێگە بە دانانەوەیان نادرێت.
  لەوبارەیەوە گۆران قادر سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتی: بەمەبەستی ڕێکخستنەوە وجوانترکردنی سیمای بازار و شوێنە گشتیەکان، لیژنە ھاوبەشەکان ھەڵمەتی پاککردنەوە و لابردنی زیادەرۆییەکانی عەلوەی شاری سلێمانی کە لەلایەن بەشێک لەکاسبکارانەوە کراوەتە موڵکی گشتی، ئەنجام درا.
     گۆران قادر ووتیشی: ھەڵمەتەکەدا کە لەلایەن لیژنەی باڵای قائیمقامیەت، و بە ھاوکاری بەشی خزمەتگوزاری شارەوانی سلێمانی و بەپشتیوانی ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی،  دەست بەسەر ئەو مێز و کەپرانەدا گیرا کە بەشێوەیەکی زیادەڕەوی لەناوەوە و دەرەوەی عەلوەی سلێمانی دروستکرابوون، تێکدران.
   

ئاماژەی بەئەوش کرد کە، لابردنی زیادەرۆییەکان بەردەوام دەبێت کەئەمەش بۆ ئاسانکاری کرین و فرۆشتن و ھاتوچۆ کردنە، و رێگە بە دانانەوەی زیادەرۆییەکان نادرێت و بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ سەرپێچیکار دەکرێت .