سلێمانی .... فڕنی سەموونی زەمەن داخرا

پارێزگای سلێمانی

بەھۆی پابەند نەبوونی بە مەرج و ڕێنماییەکانی تەندروستییەوە لە گەرەکی چوارچرای، لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی سەموونخانەیەک دادەخات و سەرۆکی لیژنەکانیش رایدەگەیەنێت تا سەرجەم مەرجەکان جێبەجێنەکات ناکرێتەوە.

لەوبارەیەوە گۆران قادر سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتی: بەھۆی پابەند نەبوون بە مەرج و ڕێنماییە تەندروستیەکان فرنی سەمونی زەمەن لەگەرەکی کەنەسوورە لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە دادەخرێت.

 

گۆران قادر ووتیشی: لە ئەنجامی پشکنینی لیژنەی نانەواخانە و فرنی سەموونەکان، دەرکەوتووە فڕنی سەموونی زەمەن پابەندی مەرجەکانی تەندروستییەکان نابێت و ھاوڵاتیان سکاڵایان لەسەر تۆمارکردووە کە ئەو سەموونەی فرۆشتوویەتی بە ھاوڵاتیان مارمێلکەی تێدا بووە.

سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتیشی: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانەوە بریاری داخستنی جێبەجێ دەکرێت و فڕنەکە ناکرێتەوە تا ئەوکاتەی سەرجەم رێنمایی و مەرجەکانی کارکردن جێبەجێ دەکات.