زیادبوونی بەرھەمی ناوخۆ ھاوردە کردن بۆ نیوه‌ کەم دەکاتەوە

پارێزگای سلێمانی
بەھۆی زیادبوونی بەروبومی ناوخۆیی لە پەلەوەر و ئاژەڵ، رێژەی ھاوردەکرنیان کەمدەکرێتەوە و جێگری بەرێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی-ش رایدەگەیەنێت وەبەرھێنان لە پرۆژە کشتوکاڵییەکاندا رووی لە زیادبوون کردووە.    ئەمڕۆ چوارشەممە 2017.9.27 لە دیوانی قائیمقامیەت ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری کردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا کۆبوویەوە، پاش ھەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرھەمھێنانی بەروبومی ناوخۆیی بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بکرێت کە ھاوردەی پارێزگای سلێمانی دەکرێت.     لە دوای کۆبونەوەکەش رزگار حمد خدر جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی ووتی: بەھۆی زۆربوونی پرۆژە کشتوکاڵیەکان و بەرز بوونەوەی ئاستی بەرھەمی ناوخۆ ھەروەھا بۆ پشتگیری جوتیاران و پرۆژە کشتوکاڵییەکان، ھاوردەکردنی بەرووبومە پەلەوەریەکان تا ئاستی نیوەکەم کەمکراوەتەوە.      رزگار ئەحمەد ووتیشی: بەشێک لە وەبەرھێنەرەکانی شاری سلێمانی، روویان لە کەرتی کشتوکاڵدا کردووە و پرۆژەی کشتوکاڵیان دامەزراندووە، بەھۆیەوە ئاستی بەرھەمی ناوخۆ لە بەروبوومی پەلەوەر ( مریشک، ماسی و ئاژەڵ) لە بەرزبوونەوەدایە، و بەزیادبوونی بەرھەمە ناوخۆییەکان بەرووبوومی ھاوردەکراوەکان کەمدەکاتەوە.     ئاماژەی بۆئەوەکردکە، لە رێژەی بەروبومە ھاوردەکراوەکان رەچاوی زیادبوونی بەرھەمی ناوخۆ و کەمبوونەوەی بەکارھێنان لەوەرزەکاندا کراوە، بڕیاردرا کە 400 تۆن ماسی، 750 تۆن مریشک و 600 تۆن گۆشتی سور و 510 تۆن ھێلکە، هه‌روه‌ها رێگە بە ھاوردەکردنی  18  ھەزار سەر ئاژەڵ بۆ سێ مانگ دەدرێت.