لە سلێمانی هەفتەیەکی تایبەت بەرێوەیە

پارێزگای سلێمانی

لە سلێمانی هەفتەیەکی تایبەت بەرێوە دەچێت

ئەمرۆ 9-11-2015 د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی تایبەت بە راگەیاندنی کارو چالاکیەکانی هەفتەی سلێمانی ئاشکرایکرد کە لە پارێزگای سلێمانی ( هەفتەی سلێمانی) بەرێوەدەچێت.

د.ئاسۆ فەرەیدوون ، رایگەیاند لە هەفتەی سلێمانیدا چەندین چالاکی هونەری و رۆشنبیری و کەلتوری و ئەدەبی و ژینگەیی و  وەرزشی  پێشکەشدەکرێت  بەبێ ئەوەی هیچ بودجەیەکی بۆ تەرخان کرابێت . هەروەها سوپاسی ئەو لایەن و کەسانەی کرد کە ماندوون بە رێکخستنی کارو چالاکیەکانی هەفتەی سلێمانیەوە. 

هەفتەی سلێمانی لە رۆژانی 16-11-2015 ەوە دەست پێ دەکات و چەندین چالاکی دیاری جۆراوجۆر پێشکەش دەکرێت و زۆرینەی کارو چالاکیەکان بە شێوەی هەرەوەزی خۆبەخش ئامادەکراون.