قائیمقامیه‌تی سلێمانی: مه‌رج بۆ به‌ كرێدانی فرۆشتگای خوێندنگاكان داده‌نێت

پارێزگای سلێمانی

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی مەرجی بۆ بەكرێدانی فرۆشگای خوێندنگەكان هەیە و داوا ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی پەروەردە و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات بۆ جێبەجێكردنی. 

 

 

 

 

گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لیژنە هاوبەشەكان و ئاسایشی ئابووری بەشداری ئەو زیاد كردنانەیان كردووە كەلەلایەن لیژنەكانی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی و بەرێوەبەری خوێندنگاكانەوە بۆ بەكرێدانی فرۆشگای خوێندنگەكان ئەنجامدراوە.

 

 

 

 

گۆران قادر ووتی: لەپێناو سەلامەتی تەندروستی خوێندكاران و جێبەجێكردنی مەرجەكانی چاودێری بازرگانی، لیژنە هاوبەشەكان وەك هەرشوێنێكی گشتی بەردەوام سەردانی فرۆشگاكان دەكات و سزای سەرپێچیكاران دەدات.

 

 

 

 

ووتیشی: مەرجی لیژنە هاوبەشەكان بۆ بەكرێدانی فرۆشگاكان ئەوەیە، ئەوكەسانەی دەچنەن زیاد كردنەكەوە ئاگاداری ئەو مەرج و رێنماییەكانی كاركردن بن، و ئەم رێنماییانە دواتر بەنوسراوی فەرمی ئاراستەی لایەنەپەیوەندیدارەكان دەكرێت.

 

 

 

 

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان ئاماژەی بەئەوەكرد كە، مەرجەكانی كاركردن بریتین لە رەچاوكردنی لایەنی تەندروستی و رێگریكردن گرانفرۆشی و فرۆشتنی ئەو شمەك وكەلوپەلانەی پێچەوانەی ئادابی كۆمەڵایەتیەوەن لە فرۆشگای خوێندنگاكاندا، بەپێچەوانەوە رووبەرووی یاسا دەكرێنەوە.