سه‌باره‌ت به پێدانی كاره‌با به گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای ئه‌و شاره، ئاگادارییه‌كی به په‌له ئاراسته‌ی ژمارەیەک گەڕەک دەکات و خشتەی پێدانی کارەبایان بۆ ئاشكرا ده‌كات.
 
لە ئاگادارییەکی به‌په‌له‌دا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانیدا رایگه‌یاند: له پێناو باشتر خزمه‌تكردنتان و نه‌هێشتنى سه‌ره محه‌ویله ئه‌مشه‌و له كاتژمێر 12ى شه‌و به‌رنامه‌ى كاره‌باتان به‌شێوه‌ى گروپ ده‌ست پێده‌كات و به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
 
1- له كاتژمێر 12ى شه‌و تا 6ى به‌یانى گروپى A ئاوباره كاره‌با وه‌رده‌گرن.
 
2- له‌كاتژمێر 7ى به‌یانى تا 1ى پاشنیوه‌ڕۆ گروپى Bخه‌لیفاوه كاره‌با وه‌رگرن.
 
3- له رۆژانى داهاتوو به‌رنامه‌كه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه، شه‌و خه‌لیفاوه كاره‌باوه وه‌رده‌گرێت و ئاوباره به رۆژ كاره‌با وه‌رده‌گرێت.
 
جێگه‌ی باسه، بەهۆی هاتنی وەرزی سەرما و زیادبوونی خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و چاوەڕوان دەکرێت لە مانگەکانی داهاتوودا پێدانی کارەبا کەمتر ببێتەوە.