سلێمانی... به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌كانه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك شوێن داخران

پارێزگای سلێمانی

بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی چەند شوێنێكی كاركردن دادەخات و سەرۆكی لیژنەكەش رایدەگەیەنێت یەكێك لە هۆكارەكانی داخستنیان ئەنجامدانی كاری نەشیاوە لە شوێنەكاندا.

 

 

 

هەرێم عەبدولڕەحمان، سەرۆكی لیژنەی ریستۆرانتی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتی: لە دوو رۆژی رابردوودا و بەهۆی پابەند نەبوونیان بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردنەوە، لیژنەهاوبەشەكان هەیەكە لە خواردن و خواردنەوەی (میر ئەزمڕ ، سایە گوڵ ) هەروەها كافتریای ( شتوگارد ، ڤانۆ ) داخستووە.

 

 

 

سەرۆكی لیژنەی ریستۆرانتەكان ووتیشی: لە كاتی سەردانی لیژنەكەدا بۆ پشكنین لەم شوێنانە تێبینی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستیەكان و نەبوونی مۆڵەت بۆشوێنی كاركردنەكە و هەبوونی نەوجەوان و رێگری نەكردن لە كاری نەشیاو لە شوێنەكەیاندا، كراوە.
 

ووتیشی: یاسا رێگری لە هاتوچۆكردنی مناڵی خوار 18 ساڵی بۆ گازینۆ و بلیارد و كافتریاكانی نێرگەلە كردووە و لە هەرشوێنێك ببینرێن و خزمەتگوزاریان پێشكەش بكرێت، شوێنەكە رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە. 

 

 

 

هەرێم عەبدولڕەحمان ئاماژەی بەوەكرد،  بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی ریستۆرانتەوە ئەو شوێنانە داخراوە تائەوكاتەی سەرجەم مەرج و رێنماییەكانی كاركردن جێبەجێ دەكەن.