سلێمانی ...سیستمی هاتووچۆی خوێندكاران رێكدەخرێت

پارێزگای سلێمانی

نرخی هاتووچۆی خوێندكاران لە ناوەندەكانی خوێندن لە شاری سلێمانی رێكدەخرێت و قائیمقامی سلێمانی دەڵێت پێویستە هەموو لایەك پابەند بن بەكەمكردنەوەی نرخ و كۆی ئەو رێنماییانەی كە بڕیاریان لەبارەوە دراوە, 

بە ئامانجی رێكخستنی هاتووچۆ لە خوێندنگەكانی شاری سلێمانی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە خوێندنگەی "دڵدار" لەگەڵ نوێنەری خوێندنگەكان و لیژنەی رێكخستنی هاتووچۆی خوێندنگەكاندا كۆبووەوە, لە ووتەیەكدا قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: بۆ چارەسەری كردنی ئەو كێشانەی كە لە هاتوچۆی خوێندكاراندا دروست دەبێت پێداچوونەوە بە سیستمی هاتووچۆی خوێندكاراندا دەكەن و لە بەرژەوەندی گشتی سیستمەكە رێكدەخەن, ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بەدواداچونی پێویستیان كردووە و گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی بەڕەچاوگرتنی بارودۆخی دارایی كەسوكاری خوێندكاران نرخی هاتوچۆی خوێندكاران لە ماڵەوە بۆ خوێندنگەكانیان و بە پێچەوانەوە بۆ ئاستێكی گونجاو كەمبكرێتەوە , ئاوات محەمەد ووتیشی جگە لە رێكخستن و كەمكردنەوەی نرخ بۆ باشتر رێكخستنی سیستمی هاتووچۆی خوێندكاران چەند رێنماییەكی نوێیان دەركردووە كە مەبەست لێی چارەسەركردنی كۆی ئەو كێشانەیە كە پێشتر هەبووە , قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی دەشڵێت : كەمكردنەوەی نرخی هاتووچۆ و رێنماییەكان پاش هەڵسەنگاندێكی وورد بڕیاریان لە بارەوە دراوە و پێویستە هەموو لایەك لە خاوەنی ئوتومبێلی گواستنەوە و خویندنگەكان و كەسوكاری خوێندكاران پابەند بن بە جێبەجێ كردنیانەوە.