ئه‌م هه‌فته‌یه‌ نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت

پارێزگای سلێمانی

بەرێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەم هەفتەدا و بەهاوكاری لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت دەست بەدابەشكردنی نەوت بەسەر ماڵاندا ده‌كرێت و نرخی هەر بەرمیلێكیش تەنها 53 هەزار دیناره‌.

ئاوات محمد، قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لەدیوانی قائیمقامیەت لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان و لیژنە هاوبەشەكان كۆبووەوە، لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆ دەربارەی هەمئاهەنگی هاوكاری دەزگاكانی حكومەت لە دابەشكردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا كرا.

 پاش كۆبوونەوەكە، محمد حەسیب بەرێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ووتی: بەهاوكاری لیژنە هاوبەشەكای قائیمقامیەتی سلێمانی، بڕیاردراوە ئەم هەفتە ورۆژی چوارشەممە، لەمەڵبەندی یەكەوە دەست بە دابەشكردنی نەوت بەسەر ماڵاندا بكرێت.

محمد حسیب  ووتیشی: لەپرۆسەی دابەشكردنەكەدا، كار بە كارتی زیرەك دەكرێت و نرخی هەر بەرمیلێكیش تەنها 53 هەزار دینارە.

سەبارەت بەو ماڵانەی جێگۆركێیان كردووە و لە گەرەكێكی تر نیشتەجێ بوون، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، توشی هیچ گرفتێك نابن و لەو گەرەكە تازەی لێی نیشتەجێن بەشە نەوتی خۆیان وەردەگرن.