قائیمقامیه‌تی سلێمانی... لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ مه‌به‌ستی پشكنین سه‌ردانی چاكسازی گەوران ده‌كه‌ن

پارێزگای سلێمانی

بۆ دڵنیابوونەوە لە جێبەجێكردنی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن، لیژنە هاوبەشەكان پشكنین بۆ چێشتخانە و كافتریای چاكسازی گەورانی سلێمانی دەكات و سەرۆكی لیژنەكەش رایدەگەیەنێت تێبینیمان هەبووە و روونكردنەوەشیان پێدراوە.

 

 

گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتی: بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە جێبەجێكردنی مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتەنەری لیژنە هاوبەشەكان سەردانی چاكسازی گەوران لە سلێمانی دەكات و پشكنین بۆ چێشتخانە و شوێنی ئامادەكردن و عەمباركردنی خواردن و كافتیریای كارمەندان كراووە.

 

 

 

ووتیشی: پشكنین بۆ خواردنەكانیان لە رووی تەندروستی و ڤێتەنەری بۆ خواردنەكان و نرخ و بەسەر نەچوونی ئەو شمەكانەی لە كافتریادا دەفرۆشرێت كراوە، ئەنجامی پشكنینەكان ئەوەی دەرخستووە كە شوێنەكە پابەندە بە مەرج وڕێنماییەكانی كاركردنەوە، تەنها چەند تێبینیەكی بچووك هەبوون، بۆ باشتر راپەراندنی كارەكانیان لیژنەكە رێنمایی پێویستی پێداون، لیژنەكەشمان سوپاسی كارمەندان و لایەنی سەرپەرشتیاری شوێنەكە كرد.

 

 

 

گۆران قادر ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنە هاوبەشەكان، پێك هاتوون لە 22 لیژنە كە بەپێی تایبەتمەندیان بەردەوام سەردانی شوێنە گشتییەكان دەكات و پشكنین بۆ ئەو كاڵاوشمەكانە دەكەن كە لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەكاردەهێنرێن، تا لە جۆر و كوالێتی هەروەها تەندروستی و ڤێتەرنەری و نرخی ئەو كەلوپەلانە دڵنیا بێتەوە، هەرشوێنێك پابەەندی مەرج و رێنماییەكان بێت لەلایەن لیژنەكانەوە سوپاس و پێزانینیان ئاراستە دەكرێت و سەرپێچیكاران رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.