ڕێژه‌ی زۆری باران ئاستی ئاوی به‌نداوی دوكان به‌رزده‌كاته‌وه‌

پارێزگای سلێمانی

به‌هۆی ڕێژه‌ی بارینی بارانی زۆر له‌م ساڵدا ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كه‌ به‌رزبۆته‌وه‌، قایمقامی قه‌زاكه‌ش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ئاستی ئاوی به‌نادوه‌كه‌ گه‌شتۆته‌ 483 مه‌تر.

ئاسۆ به‌كر قایمقامی قه‌زاكه‌ ڕایگه‌یاند ئاوی به‌نداوه‌كه‌ 77 سانتیمه‌تر به‌رزبۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی باشه‌ به‌راوورد به‌ ساڵی ڕابردوو.

ڕوونیشی كرده‌وه‌ ، كه‌ ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كه‌ گه‌شتۆته‌ 483 مه‌تر و 94 سانتیمه‌تر كه‌ ساڵی ڕابردوو ڕێژه‌كه‌ی 483 مه‌تر و 17 سانتیمه‌تر بووه‌ .

له‌باره‌ی ڕێژه‌ی باران بارین له‌ قه‌زاكه‌ له‌م ساڵدا ووتی ، ئاستی بارینی باران له‌م سڵدا به‌راوورد به‌ساڵی ڕابردووه‌ 18 ملم زیاتر له‌ ساڵی ڕابردوو زیاتر باریووه‌ كه‌ ساڵی ڕابردووه‌ له‌م كاته‌دا ڕێژه‌كه‌ی 113 ملم  بووه‌ به‌ڵام له‌م ساڵدا ڕێژه‌كه‌ی گه‌شتۆته‌ 131 ملم .

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ شه‌پۆلێكی باران بارین ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌به‌ پێ ی پێشبینیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌ش و هه‌وا تا كۆتای هه‌فته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت .

 

 

 

وه‌رگیراوه‌:snn