پارێزگار بۆ چارەسەری رەوشی سلێمانی چەندین گفتوگۆ و دیدار لەگەڵ كەسایەتییە سیاسییەكان ئەنجام دەدات

پارێزگای سلێمانی

 

ڕۆژانی 24و25/12/ 2017 د.هەڤاڵا ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لەچەند گفتوگۆو دیدارێكی ڕاستەوخۆدا، ڕەوشی ئێستای پارێزگای سلێمانی و هەرێمی كوردستان و چارەسەرەكانی تاوتوێكرد لەگەڵ بەڕێزان:
- م.علی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان
-عومەری سەید علی/ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان
- م.سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان
- خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
- شێخ ئەدهەم بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسلێمانی و هەڵەبجە دا.
لەو گفتوگۆو دیدارانەدا پارێزگار پەیامی پارێزگای سلێمانی بەوردی خستەروِو، ئامانجی سەرەكی تیایدا چەسپاندنی ئاشتی كۆمەڵایەتی و ئاسایش و ئارامی و بوژانەوەی ئابوری و باشكردنی خزمەتگوزاریەكان و دابەشكردنی ئەرك و بەرپرسیارێتییەكان لەخزمەت هەموو هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانیدا. هەموو لایەك پشتیوانی خۆیان بۆ كارنامەی پارێزگار و پەیامی ئاشتی و ئارامی پارێزگای سلێمانی دووپات كردەوە.