پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی به‌غداد ده‌كات

پارێزگای سلێمانی

له‌ سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا د. ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی بغدای پایته‌خت ده‌كات ، مه‌به‌ست له‌ ئه‌جیندای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌ پرسی ئاواره‌كان و دابینكردنی بڕه‌ سووته‌مه‌نی  پارێزگای سلێمانی و مه‌رزه‌ سنورییه‌كانی سلێمانی و  تاوتوێكردنی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای بغداددا ، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ئه‌مڕۆ 10/11/2015  پارێزگاری سلێمانی له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی سالم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق  سه‌ردانی بغدادی كرد و  له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی  پرسی ئاواره‌كان و  دابینكردنی سوته‌مه‌نی و مه‌رزه‌ سنورییه‌كانی سلێمانی گفتوگۆیان له‌ باره‌وه‌ كرا.وابڕیاره‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی عادل عبدالمهدی وه‌زیری نه‌وتی عیراق بكات و چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ بڕه‌ نه‌وتی شاری سلێمانی  له‌گه‌ڵدا تاوتوێ بكات ،  وه‌ هه‌ر له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا كه‌ سبه‌ینێ و دوو سبه‌ی ده‌خایه‌نێت وا بڕیاره‌ د.ئاسۆ له‌گه‌ڵ چه‌ند وه‌زیر و به‌رپرسێكی حكومه‌تی ناوه‌ندا كۆبێته‌وه‌ ،،