هاتوچۆی سلێمانی.. ئاماری ڕووداوه‌كانی ساڵی ٢٠١٧ ی ڕاگەیاند

پارێزگای سلێمانی

هاتوچۆی سلێمانی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٧ ی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەرجەم ئامارەکانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ و ژمارەی قوربانیان و داهات و کارو چالاکییەکانی هاتوچۆی سلێمانی بۆ ساڵی ٢٠١٧ ئاشکراکرد.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و تەلەفزیۆنەکان لە بارەگای هاتوچۆی سلێمانی لە تاسڵوجە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد، لە کۆنگرەکەدا ڕائیدی هاتوچۆ (کاروان محمد صدیق) ووتەبێژی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی سەرجەم ئامارەکانی ڕووداو و ژمارەی قوربانیان و داهات و خەرجی و کاروچالاکییەکانی هاتوچۆی سلێمانی بۆ ساڵی ٢٠١٧ ئاشکراکرد.

ڕائیدی هاتوچۆ کاروان محمد ئاماژەی بەوە کرد، لە ساڵی ٢٠١٧ دا بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە کە ژمارەیان ١٢٢٠ ڕووداو بووە ٢١٨ کەس گیانیان لەدەستداوەو ٣١٩٣ کەسیش بریندار بوون، تۆماری یەکەم جاریش بۆ ٢٦٤٢١ ئوتومبیل کراوە،هەروەها کۆی داهاتی ساڵی ٢٠١٧ی هاتوچؤی سلێمانی بریتییە لە ٨٢.٨٩٠.٦٢٩.٠٠٠ هەشتاو دوو ملیار و هەشت سەدو نەوەد ملیۆن و شەش سەدو بیست و نۆ هەزار دینار بووە.

ووتەبێژەکە ئاماژەی بەوەکرد کە کۆی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٧ بەراورد بە ساڵی ٢٠١٦ زیادیان کردووە.