هه‌فته‌ی سلێمانی له‌ زنجیره‌یه‌ك چالاكی دا

پارێزگای سلێمانی

"چالاكیه‌كانی هه‌فته‌ی سلێمانی"

به‌ دروشمی "سلێمانی چه‌پكه‌ گوڵی دیموكراسی و پێكه‌وه‌ ژیان "،(هه‌فته‌ی سلێمانی ) ڕۆژانی 16 تاكو 21 به‌ڕێوه‌ ده‌چێت ، چه‌ندین چالاكی جۆراو جۆر ئه‌نجام ده‌درێت.

له‌ چالاكیه‌كانی (16 )مانگدا یه‌كه‌مین ڕۆژی ده‌ست پێكردنی چالاكیه‌كانی هه‌فته‌ی سلێمانیه‌، به‌م شێوه‌یه‌ ده‌ست پێ ده‌كات:

*ده‌ستپێك مه‌راسیمی ڕاگه‌یاندنی هه‌فته‌ی سلێمانی و پێشكه‌شكردنی ئۆركێسترای تیپی سه‌مفۆنیای سلێمانی ، شوێن ته‌لاری هونه‌ر، كات 2 ی پشنیوه‌ڕۆ.

*پێشانگای كاری ده‌ستی كارگه‌ی مافووری سلێمانی ،پیشانگای هاوبه‌شی فۆتوگرافه‌ری ،پێشانگای هاوبه‌شی شێوه‌كاری.شوێن ته‌لاری هونه‌ر كات 2 ی پاشنیوه‌ڕۆ.

*چالاكی هونه‌ری وێنه‌كێشانی گه‌ڕه‌كه‌ دێرینه‌كانی سلێمانی.

شوێن :به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شێوه‌كاری ، بۆماوه‌ی 3 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ 16 مانگ تا 19 مانگ .

*نمایشكردنی فیگۆری كه‌سایه‌تیه‌كانی سلێمانی ، كه‌ كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی خۆبه‌خش بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ له‌ 16 تا 19 ی مانگ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن .

*چالاكی هونه‌ری شێوه‌كاری له‌ سه‌ر دیوار، شوێن دیواری به‌رامبه‌ر بینای پارێزگای سلێمانی ،گه‌ڕه‌كی شه‌كركه‌. چالاكیه‌كه‌ش له‌ لایه‌ن گروپی هونه‌ری لاوانی سه‌وزه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت له‌ 16 تا 19 مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت .



له‌ دووه‌مین ڕۆژی چالاكیه‌كانیشدا كه‌ ده‌گاته‌ (17/11) ئه‌م چاڵاكیانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت:-

*چالاكی وه‌رزشی مه‌له‌وانی (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزشی سلێمانی)،شوێن مه‌له‌وانگه‌ی سلێمانی ، گه‌ڕه‌كی چوارباخ كات :10 ی سه‌ر له‌ به‌یانی.

*سیمیناری كردنه‌وه‌ی ئۆپن داتای سلێمانی و شاری زیره‌كی سلیمانی -(كه‌رتی تایبه‌ت)،شوێن هۆڵی تایتانیك ، كات:2 ی پاش نیوه‌ڕۆ.

*یاری وه‌رزشی جومناستیك-چیكۆشین-فۆتساڵی كچان (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزشی سلێمانی)،شوێن به‌رده‌م باخی گشتی، كات :2 ی پپاشنیوه‌ڕۆ.

*نمایشكردنی فیلمی دیكۆمێنتاری-پێشانگای كتێب ،به‌رهه‌می (هونه‌ری ئینیستیتیوتی كه‌له‌پوری كورد).شوێن ئینیستیتیوتی كه‌له‌پوری كورد-ته‌نیشت پاركی ئازادی ،كات: 2ی پاشنیوه‌ڕۆ.

*وه‌رزی ڕووناكبیری هه‌فته‌ی سلێمانی - ماوه‌ی 2 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.شوێن هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی ئوتێل په‌رێژ - سه‌رچنار ،كات 2 پاش نیوه‌ڕۆ.

*پێشانگای ڕێنمایی و ئه‌رشیفی هاتووچۆ( به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی ) شوێن: شه‌قامی ساڵم ، بۆماوه‌ی 2 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت له‌ 17 و 18 مانگدا به‌رده‌وام ده‌بێت.

*چاڵاكیه‌كانی 18 مانگ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت :چالاكی وه‌رزشی له‌ به‌رزاییه‌كانی قه‌یوانه‌وه‌ بۆ پاركی ماردین كه‌ به‌رهه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژهه‌ڵاته‌ له‌ كاتژمێر 9 ی سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌نجام ده‌درێت.

*كۆنفرانسی جیاكاری سیاسی ،ڕێكخراوی خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان ئه‌نجامی ده‌دات، شوێن: هۆڵی پارێزگای سلێمانی كات 10 سه‌ر له‌ به‌یانی.

*كۆمه‌ڵێك چالاكی ڕۆشنبیری و زانستی بۆ ماوه‌ی 2 ڕۆژ به‌رهه‌می زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆییه‌، شوێن: زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی.

*چالاكی وه‌رزشی یانه‌ی ئه‌فرۆدێتی كچان ، كه‌ بریتی ده‌بێت له‌ ڕاكردن له‌ پردی خه‌سره‌و خاڵه‌وه‌ بۆ باخی گشتی ، كات 2 ی پاشنیوه‌ڕۆ.

*پێشبركێ ی شه‌تره‌نج و دامه‌ی سه‌ر شه‌قام ، شوێن به‌رده‌م باخی گشتی ، كات 2ی پاش نیوه‌ڕۆ.

*نمایشی ئه‌سپ سواری چالاكی قاوه‌خانه‌ی كلتورییه‌ ، شوێن شه‌قامی سالم ،كات 3 ی پاش نیوه‌ڕۆ.

*چالاكی هونه‌ری وێنه‌كێشانی سه‌ر شه‌قام ، چالاكی كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند ، شوێن شه‌قامی ساڵم ،كات 2 ی پاش نیوه‌ڕۆ.

*دیداری گۆرانی شاعیر ، شوێن ته‌لاری هونه‌ر كات 10 ی سه‌ر له‌ به‌یانی.


*چالاكیه‌كانی 19 ماتگ به‌م شێوه‌ییه‌ ده‌بێت:

*ڕاگه‌یاندنی پلانی ستراتیژی پارێزگای سلێمانی.

*هه‌ڵمه‌تی ڕواندنی 12 هه‌زار نه‌مام له‌ سه‌ر شاخی گۆیژه‌ به‌ هاوكاری(یو ئێن دی پی) كات 10 سه‌ر له‌ به‌یانی.

*چالاكی هونه‌ری منداڵان (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری منداڵان) ،شوێن ته‌لاری هونه‌ر، كات :10 ی سه‌ر له‌ به‌یانی.

*نمایشكردنی شانۆی (بۆن نامه‌) ده‌رهێنانی عوسمان فارس شوێن ، تلاری هونه‌ر ، كات 2 ی پاش نیوه‌ڕۆ.