حكومه‌ت مژده‌ ده‌داته‌ فه‌رمانبه‌ران هیچ مووچه‌یه‌كیان نافه‌وتێت

پارێزگای سلێمانی

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنی پێدانی مووچه‌ی سێ مانگی ڕابردووی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌دات.

سه‌فین دزه‌یی ڕایگه‌یاند: وه‌ك به‌ڵێنمان به‌ فه‌رمانبه‌ران دابوو له‌مه‌و دوا هه‌موو مانگێك مووچه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كه‌ین و هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین له‌ پێناو دانه‌وه‌ی مووچه‌ی سێ مانگی ڕابردوو.

له‌ باره‌ی هێنانه‌وه‌ی پاره‌ی داهاتی نه‌وت، دزه‌یی ڕایگه‌یاند ، ناتوانرێت پاره‌ی فرۆشتنی نه‌وت به‌ یه‌كجار بهێنرێته‌وه‌ به‌ڵكو هه‌ر جاره‌ و به‌شێكی دێته‌وه‌ بۆیه‌ ناتوانرێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ دابین بكه‌ین، وتیشی : تا ئێستا هیچ كاتێك 140 ملیۆن دۆلار له‌به‌ر ده‌ستدا نه‌بووه‌ كه‌ بتوانرێت مووچه‌ی پێ دابه‌ش بكرێت به‌ڵكو هه‌ر جاره‌ و بڕێك پاره‌ هاتۆته‌ لای وه‌زاره‌تی دارایی و به‌ پێ ی ئه‌وله‌ویه‌تی وه‌زاره‌ته‌كانیش مووچه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

ڕه‌تیشیكرده‌وه‌ لابردنی (ڕیباز حه‌ملان) كێشه‌ی بۆ هێنانه‌وه‌ی پاره‌ی هه‌رێم له‌ (هاڵك بانك)ی توركی دروستكردبێت و ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ شوێنه‌كه‌ی وه‌زیری دارایی دانراوه‌ ده‌سه‌ڵاتی هێنانه‌وه‌ی پاره‌ی هه‌یه‌ و هیچ گرفتێكیشی له‌و باره‌یه‌وه‌ دروست نه‌كردووه‌.

 

وه‌رگیراوه‌: SNN