وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی پاسیۆرته‌كانیان ون كردووه له بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رای سلێمانییه‌وه گوێزرایه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ونبووه‌كان له گه‌ڕه‌كی سه‌ركارێز.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: له‌مه‌و دوا ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی پاسپۆرته‌كانیان ون كردووه ده‌بێت سه‌ردانی به‌شی بنكه‌ی پۆلیسی ونبووه‌كان بكه‌ن له گه‌ڕه‌كی سه‌ركارێز.
وتیشی به‌مه‌به‌ستی ڕاییكردنی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی پاسپۆرته‌كانیان ون كردووه، دادگا بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رای ده‌ستنیشان كردبوو بۆ وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌كانیان به‌ڵام له رۆژی چوارشه‌ممه 11 ی تشرینی دووه‌می 2015 دادگا به فه‌رمانێكی تر بڕیاریدا ئه‌و مامه‌ڵانه له بنكه‌ی پۆلیسی ونبووه‌كان له گه‌ڕه‌كی سه‌ركارێز وه‌ربگیرێن و دواتر ڕه‌وانه‌ی دادگا بكرێن.
وه‌رگیراوه : سایتی خه‌ندان