پارێزگاری سلێمانی مژده‌ ده‌داته‌ هاووڵاتیانی سلێمانی

پارێزگای سلێمانی

دوای ئه‌وه‌ی پارێزگاری سلێمانی له‌ سه‌ر بانگهێشتی سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گه‌شته‌ به‌غداد.

له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا ،پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرانی ته‌ندروستی وپه‌روه‌رده‌ی عێراق كۆبۆوه‌.

مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی پارێزگاری سلێمانی بۆ هه‌ماهه‌نگی نێوان پارێزگای سلێمانی و حكومه‌تی عێراق .له‌  كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی  عێراق گفتوگۆ كراله‌  سه‌ر ناردنی به‌شه‌ ده‌رمانی  ئاواره‌كانی پارێزگای سلێمانی  به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌ كاتی خۆیدا و ڕێكخستنه‌وه‌ی سیستمی ناردنه‌كه‌ی.

 هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا د. ئاسۆ فه‌ره‌یدوون له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق  چاویان به‌یه‌ك كه‌وت ، له‌ سه‌ر داوای پارێزگاری سلێمانی به‌ڵێنی دروستكردنی شه‌ش خوێندنگه‌ و دابینكردنی كه‌ل وپه‌ل  پێداویستیه‌كانی خوێندنگه‌كانی  پارێزگاری سلێمانی له‌لایه‌ن وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق درا به‌ پارێزگاری سلێمانی و جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كه‌یان له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا.