وته‌بێژی هاتووچۆی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، كه به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان و زۆربوونی سه‌ردانی هاوڵاتیان بۆ بازاڕ، له پاشنیوه‌ڕۆی سبه‌ینێوه به‌شێك له شه‌قامه‌كانی نزیك له ناو بازاڕی شاری سلێمانی داده‌خرێن.
نه‌قیب كاروان محه‌مه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، به خه‌ندانی راگه‌یاند: به‌هۆی زۆربوونی سه‌ردانكردنی هاوڵاتیان بۆ بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی بۆ كڕینی پێداویستییه‌كانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانیان و بۆئه‌وه‌ی فشار دروست نه‌بێت له‌ناو بازاڕه‌كان هاتووچۆی سلێمانی چه‌ند شه‌قامێك داده‌خات.
ئاشكراشی كرد: : "له پاشنیوه‌ڕۆی سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌وه شه‌قامه‌كانی (مه‌وله‌وی، به‌ریده‌كه، شه‌قامی به‌رده‌م دادگای كۆنی سلێمانی به‌ره‌و مزگه‌وتی گه‌وره) داده‌خرێن".
وته‌بێژی هاتووچۆی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه "له سبه‌ی شه‌وه‌وه شه‌قامی به‌رده‌م بازاڕی ئه‌سحابه‌سپی بۆ فلكه‌ی كۆنی "ئاسۆی ده‌لاك" داده‌خرێت"، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه ئه‌و شه‌قامانه‌ش دێنه‌وه سه‌ر بازاڕ و به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی بازاڕه‌كان و نزیكبوونه‌وه له جه‌ژنی ره‌مه‌زان، نامانه‌وێت فشار دروست بێت و به گرتنی ئه‌و شه‌قامانه ئاسنكاری بۆ بازاڕكردنی هاوڵاتیان ده‌كه‌ین".