بەدروشمی ژینگەی میدیایی و پێویستی چاودێریکردنی، رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی، ئێوارە کۆڕێکی ڕەخنەیی بۆ پارێزگاری سلێمانی و رێکخەری سەنتەری میترۆ بەناونیشانی "میدیای کوردی و حکومەتی خۆجێی لەنێوان ئازادی دەربڕین و پێشێلکارییەکاندا" لەهۆڵی ئۆرفە رێکخست. لەپێشکەشکرنی بابەتەکیدا پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، بەرنامەی ئێمە تەواوکارییە، نەک یەکترسڕینەوە، داواشی لەکەناڵەکانی راگەیاندن کرد، کۆمەڵگە دابەشنەکەن و ببنە هۆکارێک بۆ دروستکردنی یەکڕیزی لەنێوان پێکهاتەکاندا. وتیشی:"دژی شاردنەوەی کێشەوکەموکورتییەکانم، بەڵکو لەگەڵ چارەسەری کێشەکان و خستنەڕووی راستییەکاندام بەشێوەیەکی راستی،