پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، دژی هەرجۆرە توندوتیژییەکم کە بەرامبەر هاوڵاتییان ئەنجامبدرێت، وتیشی:"هەوڵی ئێمە فراوانکردنی رووبەری ئازادییە، تاکو ئازادی زیاتربێت ئارامی بەرقەرارتر دەبێت"، ئاماژەی بەوەشکرد، لەسایەی سەروەربوونی یاسا هەموومان پارێزراوین، بۆیە پێویستە یاساکانی تایبەت بەرۆژنامەگەری بخرێنە بواری جێبەجێکردن، بۆئەوەی پێشێلکارییەکان کەمبکرێنەوە، هەموولایەک بەرپرسیارن بەگیانێکی بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ رووداوەکاندا بکەن. ئەم وتانەی پارێزگاری سلێمانی لەمیانەی پێشکەشکردنی وتارێکدابوو کە تایبەت بەرەوشی رۆژنامەنووسی لەهەرێمی کوردستان لەلایەن سەنتەری میترۆ رێکخرابوو