باڵیۆزی بەریتانیا سەردانی پارێزگاری کرد

پارێزگای سلێمانی

 

پارێزگاری سلێمانی لەدیوانی پارێزگا پێشوازیکرد لەهەریەک لە(جۆن وۆڵکس) باڵیۆزی بەریتانیا لەعێراق و (مارتن وۆر) کونسوڵی گشتی بەریتانیا لەهەرێمی کوردستان،پارێزگاری سلێمانی جەختیکردەوە بۆ درووستبوونی ئارامی و بنەبڕکردنی تیرۆر پێویستە گرنگی بەگەشەپێدانی ئابووری بدرێت و هەڵبژاردنەکان لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد ئەنجامبدرێت،پارێزگاری سلێمانی داواشی کرد رۆڵێکی ئیجابی و خێرا بگێڕن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەچوارچێوەی دەستوردا،ئامادەیی پارێزگاکەشی دەربڕی بۆ خستنەڕووی پلان و ستراتیژییەکانی پارێزگا لەکۆنگرەی بنیادنانی عێراق کە بڕیارە لەمانگی داهاتوودا لە وڵاتی کوێت ئەنجامبدرێت.