هیوا له شارێك، هیوای وڵاتێك
سلێمانی، پایته‌ختی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه
له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی شارستانیه‌تدا، ژماره‌ی توشبووانی شێرپه‌نجه له هه‌موو جیهاندا له زیادبووندایه، به‌و پێیه‌ی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه‌دا ئاسانتره و ئومێدی باشبوونه‌وه‌ی زیاتری لێده‌كرێت بۆیه ساڵانه چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی زانستی و هه‌ڵمه‌تی پشكنینی پێشوه‌ختی بۆ ئه‌نجامده‌درێت، په‌ره‌سه‌ندنه پزیشكیه‌كان توانیویانه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له توشبووان له‌چنگی مه‌رگ ده‌ربهێنن به‌راده‌یه‌ك له چل ساڵی رابردوودا، ژماره‌ی رزگاربووان له‌م نه‌خۆشیه دووهێنده‌ی پێشووتره و ئاماره‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن له‌هه‌ر سێ كه‌س كه دوچاری شێرپه‌نجه ده‌بنه‌وه دوانیان زیاتر له پێنج ساڵ ده‌ژین، به‌ده‌ر له‌م ئه‌نجامه دڵخۆشكه‌رانه له‌جاران زیاتر له‌توانادایه له ئازار و گرفته‌كانی توشبووان كه‌م بكرێته‌وه.
شێرپه‌نجه چی یه؟
شێرپه‌نجه ناوێكی گشتیه بۆ زیاتر له 100 نه‌خۆشی، به‌ڵام هه‌موو جۆره‌كانی شێرپه‌نجه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی خانه‌ی نائاساییه‌كانی ئه‌ندامێكی له‌شه‌وه په‌یداده‌بێت، ئه‌م خانانه بێ شومار زیاد ده‌كه‌ن و پاشان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ئه‌ندامه‌كانی تری له‌ش، شێرپه‌نجه سه‌ره‌تا له كوێدا دروستببێت تایبه‌تمه‌ندی و چاره‌سه‌ری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا شێرپه‌نجه له كۆڵۆندا دروستبوو دواتر گواسترایه‌وه بۆ جگه‌ر ئه‌وا به شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن ده‌ناسرێت نه‌ك شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر.
شێرپه‌نجه له‌كوردستان
په‌یوه‌ندی پته‌وی كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمه‌ڵگای كوردیدا له‌گه‌ڵ بایه‌خپێدانی راگه‌یاندنه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری ته‌ندروستی، هه‌موو ئه‌مانه وایانكردووه گرنگیپێدانی هاوڵاتیان به‌رامبه‌ر به توشبووانی شێرپه‌نجه زیادبكات، ره‌نگه ترس له توشبوون و قه‌رباڵغی نێو نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌ره شێرپه‌نجه‌ییه‌كانیش هۆكاربێت بۆ ئه‌و هه‌موو ئاماده‌گیه‌ی هاوڵاتیان به دابینكردنی پێداویستی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا و خزمه‌تكردن به توشبووانی شێرپه‌نجه.
نه‌خۆشخانه‌ی هیوا
(هیوا ) ناوێكی هه‌ره دیاری نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌یه كه له‌پاڵ كلینیكی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی مه‌مك و سه‌نته‌ری ژیانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر به تیشك توانیویه‌تی شاری سلێمانی وه‌ك پایته‌ختی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه بناسێنێت و به‌شداری گرنگ بكات له پرۆسه‌ی گێڕانه‌وه‌ی هیوا بۆ توشبووانی شێرپه‌نجه، له مانگی ئابی 2007 دا له‌سه‌ر پێشنیاری چه‌ند دڵسۆزێكی كه‌رتی ته‌ندروستی بیرۆكه‌ی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه هاته ئاراوه، هه‌ر زوو مام جه‌لال تاڵه‌بانی پشتیوانی بێ سنوری بۆ پرۆژه‌كه راگه‌یاند و نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له شێوه‌ی سه‌نته‌رێكی مامناوه‌ندی 40 ته‌ختیدا كرایه‌وه، ئه‌زموونی پزیشكه‌كانی به به‌راورد به نه‌خۆشخانه‌كانی تری عیراق زیاتربوو، به‌تایبه‌ت كه چه‌ند ساڵێك به‌ر له‌كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه خوێندنی بۆردی زانستی هیماتۆلۆجی و ئۆنكۆلۆجی و تاقیگه‌كرابووه‌وه ، پزیشكانی پسپۆڕ به‌زووی توانیان جێگا ده‌ستی خۆیان له‌نه‌خۆشخانه‌ی هیوادا ده‌ربخه‌ن، ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كان له‌گه‌ڵ ناوبانگی نه‌خۆشخانه‌كه‌دا زیادی ده‌كرد، به‌تایبه‌ت كه تا ئێستاش ته‌واوی چاره‌سه‌ره‌كان بێ به‌رامبه‌ره و كه‌مترین خه‌رجی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی نه‌خۆش.
زیادبوونی ژماره‌ی توشبووان، بیرۆكه‌یه‌كی هه‌ڵه و راست
به‌زیادبوونی ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كان ساڵانه نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ئاماری توشبووانی نوێی خستۆته‌ڕوو، بابه‌تێكی ته‌واوگرنگ بۆ خه‌ڵك و میدیا ناوخۆییه‌كان بووه، هه‌ندێك له‌گۆشه‌نیگایه‌كی سیاسی و هه‌ندێكی تر وه‌ك كاره‌سات و هه‌ندێكی تر وه‌ك مه‌ترسیه‌كی سه‌رده‌م تاماشایانكردووه، له‌راستیدا چه‌ند هۆكارێك هه‌بووه بۆ زیادبوونی توشبووان، له گرنگترین ئه‌و هۆكارانه‌ش :
1 . شێرپه‌نجه له هه‌موو جیهاندا له زیادبووندایه، هاوكێشه‌یه‌كی دیارهه‌یه كه له‌پاڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی سه‌دی چاكبوونه‌وه‌دا، رێژه‌ی توشبووانیش به‌جۆره جیاجیاكانی شێرپه‌نجه له زیادبووندایه. هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردووه شێرپه‌نجه به نه‌خۆشی سه‌رده‌م دابنرێت و مه‌ترسیه‌كان نه‌ڕه‌ویونه‌ته‌وه.
2 . له‌پاڵ زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوواندا ده‌بێت پێشبینی حاڵه‌تی زیاتری شێرپه‌نجه‌ش بكرێت، كه‌واته مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ژماره‌ی توشبووان پێویسته به‌رێژه‌ی سه‌دی بێت بۆ هه‌ر جۆرێكی شێرپه‌نجه بۆ نموونه رێژه‌ی توشبووان به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له هه‌رێمی كوردستاندا یه‌ك كه‌سه له هه‌ر 16 ژن، به‌ڵام له جیهاندا بۆ هه‌ر 8 ژن یه‌كێكیان له قۆناغێك له قۆناغه‌كانی ته‌مه‌ندا دووچاری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌بنه‌وه.
3 . متمانه‌ی نه‌خۆش به نه‌خۆشخانه‌ی هیوا، گرنگیپێدانی زیاتر به نه‌خۆش، بێ به‌رامبه‌ری چاره‌سه‌ره‌كان، ئه‌مانه هه‌موو هۆكارن بۆ زیادبوونی ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كان كه له‌پاڵ پێشكه‌وتنی زانستی و بارودۆخی ئه‌منیدا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له نه‌خۆشانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری پارێزگای سلێمانی رووی تێده‌كه‌ن.
ئاماره‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا:
له‌ساڵی 2010 دا :
1491 نه‌خۆشی شێرپه‌نجه تۆماركراوه، له‌و رێژه‌یه ( 783) یان له‌ره‌گه‌زی مێ و ( 708) یان له ره‌گه‌زی نێر بوون ، هه‌روه‌ها ( 326 ) نه‌خۆش له‌نێو توشبوواندا دوچاری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بووه.
له‌ساڵی 2011 دا:
1713 نه‌خۆشی شێرپه‌نجه تۆماركراوه، له‌و ژماره‌یه ( 871)یان له ره‌گه‌زی مێ و ( 842)یان له‌ره‌گه‌زی نێربوون ، هه‌روها ( 319) نه‌خۆش له‌نێو توشبوواندا دوچاری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بووه.
له‌ساڵی 2012 دا:
1896نه‌خۆشی شێرپه‌نجه تۆماركراوه، له‌و ژماره‌یه ( 952)یان له ره‌گه‌زی مێ و ( 944)یان له ره‌گه‌زی نێربوون، هه‌روه‌ها ( 347) نه‌خۆش له‌نێو توشبوواندا دوچاری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بوون.
له‌ساڵی 2013دا:
1606نه‌خۆشی شێرپه‌نجه تۆماركراوه، له‌و ژماره‌یه ( 815) یان له‌ره‌گه‌زی مێ و ( 791)یان له‌ره‌گه‌زی نێربوون ، هه‌روه‌ها ( 332) نه‌خۆش له‌نێو توشبوواندا دوچاری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بوون.
له‌ساڵی 2014دا:
2540 نه‌خۆشی شێرپه‌نجه تۆماركراوه، له‌و ژماره‌یه ( 1383)یان له ره‌گه‌زی مێ و ( 1157)یان له ره‌گه‌زی نێربوون، هه‌روه‌ها ( 426) نه‌خۆش له‌نێو توشبوواندا دوچاری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بوون.
خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی توشبوواندا
له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی توشبووان و پێشكه‌وتنی توانای چاره‌سه‌ر و بارودۆخی ناوچه‌كه‌دا نه‌خۆشخانه‌ی هیوا پێویستی به‌وه‌بووه له‌سه‌ر ئاستی پێكهاته و توانای زانستی په‌ره‌بسه‌نێت له‌و رووه‌وه سیستمی كاركردنێكی مۆدێرن به‌رجه‌سته‌بكات چونكه ئامانجیه‌تی بڕوانامه‌ی _ INTERNATIONAL ORGANIZATION FOR STANDARDIZATION ( ISO)
به‌ده‌ستبهێنێت، هه‌ربۆیه چه‌ند سیستمێك سیستمێكی پێشكه‌وتوو په‌یڕه‌وده‌كات
سیستمی كاری پزیشكان:
پزیشكانی پسپۆڕی شێرپه‌نجه‌ی ( هیوا) له‌كه‌رتی تایبه‌تدا كارناكه‌ن، له 8:30 به‌یانیان تا 5:30 پاش نیوه‌ڕۆ له‌ناو نه‌خۆشخانه‌دا ئاماده‌ییان هه‌یه، پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌كاتێكدا چانسی زۆر زیاتریان هه‌یه كه له‌كه‌رتی تایبه‌تدا كاربكه‌ن به‌ڵام له‌رێگای قه‌ره‌بوویه‌كی ماددی و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا ده‌ستبه‌رداری به‌رژه‌وه‌ندی دارایی زیاتربوون.
دانانی سیستمی ریفێڕاڵ
به‌مه‌به‌ستی كارئاسانی و گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش له‌نێوان نه‌خۆشخانه‌ی هیوا و نه‌خۆشخانه‌كانی تردا، واده‌ی پشكنین و چاره‌سه‌ره‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی بۆ وه‌رده‌گیرێت و به ئۆتۆمبیل و ئامبوڵانسی نه‌خۆشخانه‌كه هاتوچۆی پێده‌كرێت.
سیستمی یه‌كپۆشی:
به‌ده‌ر له پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی هاوكات به‌شه كارگێریی و به‌شه‌كانی پێشوازی په‌یڕه‌وی یه‌كپۆشی ده‌كه‌ن و جلوبه‌رگی دیاریكراویان هه‌یه
سیستمی ئه‌لكترۆنی:
هه‌موو كار‌و چالاكیه‌كانی رۆژانه، زانستی و كارگێڕیه‌كان له رێگای راپۆرت و سیستمی ئه‌لكترۆنیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت جگه له‌وه‌ی هه‌ر نه‌خۆشێك زانیاریه‌كانی له‌نێو سێرڤه‌ری نه‌خۆشخانه‌دا پارێزراوه و كۆدێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، سه‌رجه‌م پشكنینه تاقیگه‌ییه‌كان و ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشیه‌كه‌ی و چاره‌سه‌ره‌كانی و واده‌ی بینینی پزیشكی له‌رێگای ئه‌لكترۆنیه‌وه بۆ دیاریده‌كرێت كه ئه‌مه له‌لایه‌ك سوودی هه‌یه بۆ پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ر و له‌لایه‌كی تریشه‌وه نه‌خۆشخانه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات به داتا و زانیاری له‌سه‌ر جۆری نه‌خۆشیه‌كان و ده‌رفه‌ت ده‌داته پزیشك و توێژه‌ر بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌مه‌چه‌شن.
تاقیگه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا:
وێڕای پێشكه‌وتنه‌كانی تاقیگه‌یی كه به‌ته‌واوی به‌شێوه‌ی ستاندارد كارده‌كات و كۆمه‌ڵێك ئامێری پێشكه‌وتووی تیادایه كه ده‌رفه‌تی ره‌خساندووه بۆ ته‌واوی پشكنینه پێویسته‌كان بۆ نه‌خۆش و هه‌روه‌ها گرێدراوه‌ته‌وه به سیستمی ئه‌لكترۆنی نه‌خۆشخانه‌وه به‌جۆرێك هیچ كات ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌نادات ئه‌نجامه‌كان بگۆڕێن یاخود هه‌ڵه‌ی تیادا رووبدات، پزیشك له‌رێگای سیستمی ئه‌لكترۆنیه‌وه ئه‌نجامه‌كانی نه‌خۆشه‌كه‌ی ده‌بینێت و هه‌موو ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی بۆ نه‌خۆشه‌كه‌ی ده‌نوسێت له ده‌رمانخانه له‌گه‌ڵ ناو و كۆدی نه‌خۆش و شێوازی به‌كارهێنانه‌كه‌یدا چاپده‌كرێت و ده‌درێت له چاره‌سه‌ره‌كان تاوه‌كو نه‌خۆش له‌ماڵه‌وه به‌كاریان بهێنێت
هه‌ر له رێگای ئه‌م سیستمه ئه‌لكترۆنیه‌وه نه‌خۆش پێشتر به نامه‌ی مۆبایل ئاگادارده‌كرێته‌وه كه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكات و هه‌روه‌ك نۆره‌به‌ندی پێش و دوا نا‌خرێت و هه‌وڵ ده‌درێت كه‌س مافی كه‌س نه‌خوات.
ژووره‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه پێداویستیه‌كانی له‌نموونه‌ی ته‌له‌فزیۆن و به‌فرگر و دۆڵاب له‌شێوه‌یه‌كی گونجاوی هۆتێله‌وانیدا له‌خۆده‌گرێت
هیوا وه‌به‌رهێنانه
به‌گشتی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا وه‌به‌رهێنانێكه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی مرۆیی و گشتیدا، كه هه‌مووان پشتیوانی لێده‌كه‌ن و مایه‌ی شانازی شاری سلێمانیه، ئه‌و شاره‌ی كه هه‌میشه به‌هیواوه رووبه‌رووی ئازار و نه‌هامه‌تیه‌كان بووه‌ته‌وه ، نه‌خۆشخانه‌ی هیوا به‌بێ پشتیوانی دڵسۆزانی نێو حكومه‌ت و ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت هه‌رگیز نه‌یده‌توانی به‌و جۆره پێشكه‌وێت، به‌ڵام وه‌ك ده‌ڵێن خزمه‌تكردن به توشبووانی شێرپه‌نجه و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانیان چێژێكی ناكۆتایه و مرۆڤه مه‌زنه‌كان په‌ی پێده‌به‌ن، بێگومان ئه‌م شاره پڕ پڕه له كه‌سانی دڵسۆزی له‌وشێوه‌یه.