حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی

پارێزگای سلێمانی

حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی وه‌ك چاره‌سه‌ر ( رێگه‌ی ده‌ربازبوون له‌ قه‌یرانه‌ كارگێرییه‌كان )
حكومڕانی ئه‌لكترۆنی وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ ده‌ربازبون له‌ قه‌یران و كێشه‌ كارگێری دارایی و خزمه‌تگوزاریه‌كان
هه‌موو حكومه‌تێك پێك دێت له‌ چه‌ندین دام و ده‌زگای كارگێری یاسای و خزمه‌تگوزاری و ئاسایشی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری حكومه‌ت و هه‌وڵاتیانی, شێوازی فه‌رمانڕه‌وای حكومه‌ت هه‌رچۆنێك بێت ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌ سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان و ئاستی به‌هێزی وڵات, بۆیه‌ سیسته‌می حكومڕانی پێویسته‌ له‌ ئاست پێشكه‌وتنی لایه‌نه‌كانی تری ژیان بێت, ده‌وڵه‌تانی پێشكه‌وتوو هه‌ولأ ده‌ده‌ن سیسته‌می حكومڕانی ولێته‌كانیان له‌ ئاستی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیاو ئاڵوگۆركردنی زانیاری سه‌رده‌م په‌ره‌پێ بده‌ن به‌ ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاری و راییكردنی كاروچالاكیه‌كاندا, بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ڕێگه‌ی سیسته‌می حوكمڕانی ئه‌لكترۆنی (E- governance ) ده‌گه‌نه‌ ئامانجه‌كانیان, له‌ ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند هه‌وڵیكی سه‌ره‌تایی داوه‌ به‌ ئامانجی به‌ره‌و سیسته‌می حكومه‌تی ئه‌لكترۆنی به‌ڵام له‌ ئاستی پێویست نه‌بووه‌, لێره‌دا بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی حكومه‌تی ئه‌لكترۆنی وه‌ سودو ئامانجه‌كانی ده‌خه‌ینه‌ڕوو به‌ مه‌به‌ستی لیكدانه‌وه‌و كاركردن له‌سه‌ری كه‌رێگه‌ چاره‌سه‌ریه‌كی پێویسته‌ بۆ باشكردنی چه‌ندین كێشه‌ی كارگێری دارایی و خزمه‌تگوزاری و له‌ بن هێنانی گه‌نده‌ڵی و رۆتین و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌ ته‌كنیكی و مرۆییه‌كان.
حوكمرانی ئه‌لكترۆنی و ئامانجه‌كانی په‌ره‌پێدان: ده‌توانین چه‌ندین ئامانجی گرنگ به‌ده‌ست بێنین له‌ڕێگه‌ی به‌ئه‌لكترۆنی كردنی سیسته‌مه‌كانمان كه‌ گرنگترینیان:
– شه‌فافیه‌ت.
– وه‌ڵامدانه‌وه‌ بۆ خزمه‌تگوزاریه‌كان.
– به‌شداریكردنی گشتی.
– كاریگه‌ری و كارایی.
– سه‌روه‌ری یاسا.
– دروستكردن و هاوبه‌شیێتی داتا و زانیاریه‌كان.
– دادپه‌روه‌ری و به‌شداریی پێكردنی گشتی.
– هه‌ڵسه‌نگاندن و لێپرسینه‌وه‌.
دوو فاكته‌ری گرنگ هه‌یه‌ بۆ به‌هێزكردنی حكومڕانی ئه‌لكترۆنی
1. توانای گه‌شه‌پێدانی حوكمڕانی ئه‌له‌كترۆنی كه‌ ئه‌میش پێویستی به‌:
- ته‌رخانكردنی بودجه‌.
- ده‌سكه‌وتنی سه‌رچاوه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ به‌گه‌ڕخستن
- شاره‌زایی و كلتوری فه‌رمانبه‌ران
- هه‌ماهه‌نگی تۆكمه‌
- ژێرخانی پێویست به‌ ته‌كنه‌لۆژیای ئاڵوگۆڕی زانیاری
- چوارچێوه‌ی یاسایی
2. توانای به‌رده‌وامبوونی حوكمڕانی ئه‌له‌كترۆنی په‌یوه‌سته‌ به‌:
- سه‌ركردایه‌تی سیاسی
- به‌شداری پێكردنی هاووڵاتیان
- پلانی گه‌شه‌سه‌ندنی مرۆیی و ژێرخانی ووڵات داڕێژرابێت
- هاوبه‌شیكردنی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت
- چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندن
پێداویستیه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی حكومه‌تی ئه‌لكترۆنی بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانج:
1. زانیاری و داتا: كۆكردنه‌وی داتاكان و به‌ كۆمپیوته‌ر كردنیان بنه‌مای سه‌ره‌كی و پێش وه‌ختی دروستكردنی سیسته‌مه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كانن بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ هه‌موو دامه‌زراوه‌یه‌ك هه‌ستێت به‌ دۆكومێنت كردنی داتاكانی تا به‌ه‌گه‌ڕخستنی سیسته‌مه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كه‌.
2. توانایی مرۆیی (خه‌ڵك) وه‌كو به‌كارهێنه‌ر: پێویسته‌ ئاستی توانا مرۆیه‌كانی ناو حكومه‌ت به‌رزبكرێته‌وه‌ له‌ ئاست به‌كارهێنان و به‌رێوه‌بردنی سیسته‌مه‌ ته‌كنه‌لۆجیه‌كاندا ئه‌میش به‌ بینینی خول كردنه‌وه‌ی ده‌وراتی پێویست و به‌به‌رده‌وامی.
3. ئامراز به‌رنامه‌ی ئه‌لكترۆنی : هه‌موو ئه‌و ئامێرو پێداویستیانه‌ ئه‌گرێته‌وه‌ كه‌ بۆ سیسته‌مه‌كه‌ پێویسته‌ هه‌ر له‌ بنه‌مای ژێرخانی تۆری ئه‌نته‌رنێتی به‌هێز داتاسه‌نته‌ر و سێرڤه‌ره‌كان پێكه‌وه‌ به‌ستنی كۆمپیوته‌ره‌كان سویچ و ئامێره‌كانی دیكه‌.
4. شێوازی جێبه‌جێكردن (SOFTWARE ): هه‌موو ئه‌و پرۆگرام و سۆفت وێرانه‌ ئه‌گرێته‌وه‌ كه‌ به‌ كاردێن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داتاكان و پێكه‌وه‌ به‌ستنی به‌رنامه‌ جیاوازه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك بتوانن یه‌كتری بخوێننه‌وه‌و كار له‌گه‌لأ یه‌كدا بكه‌ن.


جێبه‌جێكردنی حكومه‌تی ئه‌لكترۆنی (E- implementing ):
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بكه‌ین به‌ جێبه‌جێكردنی حكومه‌تی ئه‌لكترۆنی پێویسته‌ ئه‌م خاڵانه‌ له‌ه‌بر چاوبگرین:
1. ژێرخان (infrastructure ): تۆڕی ئه‌نته‌رنێتی به‌هێزه‌ بۆ پێكه‌وه‌به‌ستنی دامه‌زراوه‌ جیاوازه‌كان.
2. ده‌مج كردن یان پێكه‌وه‌به‌ستن (integration ): پێكه‌وه‌ به‌ستنی پرۆگرامه‌ جیاوه‌زه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئینتیگره‌یتی یه‌ك بكه‌ن (كار له‌گه‌لأ یه‌ك بكه‌ن).
3. هاوشێوه‌بوون : واباشتره‌ داتا جیاوازه‌كان كۆبكرێنه‌وه‌ له‌ و پرۆگرامانه‌ی كه‌له‌یه‌كه‌وه‌ نزیكن یان وه‌كو یه‌ك كار ده‌كه‌ن له‌گه‌لأ سیسته‌مه‌كان.
4. توانستی گواستنه‌وه‌ بۆ شێوازی ئه‌لكترۆنی: پێویسته‌ ئه‌و پرۆگرامانه‌ به‌كاردبهێنرێت كه‌ ئاسان و دیارن وه‌ توانایی گه‌وره‌یان هه‌یه‌ بۆ گواسته‌وه‌ بۆسه‌ر سیسته‌مه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان.
5. هاوگونجان: له‌به‌رچاوگرتنی شێوازی داتابه‌یس پرۆگرامه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك بگونجێت له‌گه‌لأ ئه‌پلیكه‌یشنه‌ جیاوازه‌كان بۆ جێبه‌جێكردن.

پێكهاته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی حوكمڕانی ئه‌له‌كترۆنی چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیان:
1. حكومه‌ت, 2. هاوڵاتیان, 3. كۆمپانیاو دامه‌زراوه‌ ناحكومیه‌كان.


پێوه‌ره‌كانی گه‌شه‌كردنی حوكمڕانی ئه‌له‌كترۆنی
• پێوه‌ره‌ باوه‌كان
– ڕوپێوی بانقی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت ئاماده‌یی ئه‌له‌كترۆنی:
• ژماره‌ی كۆمپیوته‌ر بۆ هه‌ر 100هاووڵاتیه‌ك.
• ژماره‌ی هێڵه‌ به‌كرێ گیراوه‌كان
• رێژه‌ی خێرایی هێڵی ئینته‌رنێت
• به‌كارهێنانی پرۆگرامی ئۆفیس
• به‌كارهێنانی به‌رنامه‌كانی جێبه‌جێكردن
• هی تر
• ڕوپێوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌رباره‌ی حكومه‌تی ئه‌له‌كترۆنی:
– ده‌سكه‌وتنی زانیاری ده‌رباره‌ی یه‌كه‌ ئیداریه‌كان
– بڕی خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندی )G2Bكار-حكومه‌تی هه‌رێمه‌كان)
– بڕی خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندیG2C (هاووڵاتیان-شاره‌وانییه‌كان)
– ده‌سكه‌وتنی سیستمی كڕینی ئه‌له‌كترۆنی
– هی تر
سودو كاریگه‌ریكانی حكومه‌تی ئه‌له‌كترۆنی و ته‌كنیكه‌كانی حوكمڕانی ئه‌له‌كترۆنی
1. كات به‌ فیڕۆنه‌دان 2. پاشه‌كه‌وتی خه‌رجییه‌كان 3. كه‌مكردنه‌وه‌ی هاتووچۆ و سه‌فه‌ركردن 4. سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ی كه‌متر 5. كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی كه‌متر (وه‌ك: هووشیاری، زانین، شاره‌زایی هتد. )6. سه‌لامه‌تی/تایبه‌تمه‌ندی/پاراستنی داتاكان 7. جێبه‌جێكردن/به‌ده‌ستهێنانی ویستی خۆت 8. دووباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ 9. پێشنیازكردن بۆ كه‌سانی تر 10. هۆكاره‌كانی به‌كارنه‌هێنان 11. متمانه‌ و ئایا چۆن مامه‌ڵه‌ی به‌كاربه‌ران ده‌كرێت.


ئه‌كرێت له‌چه‌ندین بواری تردا به‌ درێژی باس له‌ لایه‌نه‌كانی تری حكومه‌تی ئه‌لكترۆنی بكرێت وه‌ك پلاندانانی ئه‌لكترۆنی (E- Planning) وه‌ ستراتیژی ئه‌لكترۆنی (E- strategy) كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ندین مۆدێل و شێوازی جیاواز هه‌یه‌ بۆ گونجاندنی له‌گه‌لأ سسیسته‌می حوكمرانی له‌ هه‌رێمی كوردستان.





سه‌رچاوه‌/ سود له‌ به‌رنامه‌ و زانیاریه‌كانی ڕێكخراوی (UNDP) وه‌رگیراوه‌.
یادگار جبار شاوه‌یس
ئه‌ندازیاری پرۆگرامسازی