زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی

پارێزگای سلێمانی


زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی، زانكۆیەكی وەقفی قازانج نەویستە، پرۆفیسۆر دكتۆر علی محی الدین قەرەداغی دایمەزراندووە و لەژێر سەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراقدایە، كە بە فەرمی دانی بە بڕوانامەكانیدا ناوە.

زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی، لەڕۆژی ١٦ی كانونی یەكەمی ساڵی ٢٠٠٨دا دامەزراوە و مۆڵەتی فەرمی لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق وەرگرتووە بەبڕیاری ژمارە (٣/١٩٢١١) و لە بەرواری ٢٧ كانونی یەكەمی ٢٠٠٨دا كراوەتەوە، هەروەها وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ، بە بڕیاڕی ژمارە (٥/٩٦٦٧) لە بەرواری (٢٠١٣/٥/٢٠) دانی بە بڕوانامەكانیدا ناوە.

خوێندنی ئەكادیمی لەم زانكۆیەدا لەساڵی خوێندنی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ دەستی پێكردووە، كە لە یەكەم ساڵی خوێندندا (٣٧٩) خوێندكاری لەخۆگرتبوو لە چوارچێوەی سێ كۆلێجدا، كە لە كامپی یەك لە قەرەداغ دەیانخوێند، پاش ئەوەش ساڵ لە دوای ساڵ بەردەوام بووە لە فراوانكردن و پەرەپێدانی كۆلێج و بەشەكانی بە شێوەیەك لەئێستادا (١٦) بەشی لە چوارچێوەی (٤)كۆلێجی: یاسا و ڕامیاری، كۆلێجی زمان و وەرگێڕان، كۆلێجی زانست و تێكنۆلۆجیا
و كۆلێجی كارگێڕی و ئابووری هەیە، هەروەها ژمارەی كامپەكانی زانكۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ٢ كامپ زیادی كردووە كە بریتین لە : كامپی یەك لە قەرەداغ و كامپی دوو لە بناری گۆیژە.


بۆ پەیوەندی و زانیاری:
 سلێمانی - بناری گۆیژه

Phone: 07508732180