زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی

پارێزگای سلێمانی

 

زانكۆی ئەمریكی لەسلێمانی، ساڵی ٢٠٠٧ ،وەك دامەزراوەیەكی سەربەخۆی قازانج نەویست،بەئامانجی دەستەبەركردنی خوێندنێكی هەمەلایەنەی لیبراڵ دامەزرا، خزمەتگوزارییە زانستی و پەروەردەییەكانی لەهەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە بەگشتی، بەبێ هیچ جۆرە هەڵاواردنێك، پێشكەش دەكات و خوازیاری پێگەیاندن و دەرچواندنی فێرخوازانێكی خاوەن بەهرەی پیشەیی و كۆمەڵایەتیی بەرزە.
زانكۆی ئەمریكیی سلێامنی، پرۆگرامێكی ئەكادیمیی بەهێز دەستەبەر دەكات، بەزمانی ئینگلیزی لەلایەن مامۆستایانێكی نێودەوڵەتییەوە دەگوترێتەوە كە لە ١٥ وڵاتی جۆراوجۆری دنیاوە رویانكردۆتە زانكۆكە بۆ وانەگوتنەوە 
زانكۆ پشتیوانی لەئازادیی ئەكادیمی دەكات )وەكو مەبدەئێكی چەسپاو( لەفێركردن
و وانەوتنەوەو توێژینەوەدا، بەو شێوەیەی كە لەزانكۆو كۆلیجەكانی وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكادا باوە.
وانەبێژانی زانكۆی ئەمریكی ، لە ١٥ وڵاتی جوداوە هاتون بۆ وانەگوتنەوە لەزانكۆكەدا، كە ئەمە دەبێتە هۆی لێكنزیككردنەوەی كەلتورەكان و دەستەبەركردنی ئازادیی تەواو بۆفێربون لەناو زانكۆكەدا، بەوشێوەیەی كە لەزانكۆكانی ئەمریكادا هەیە.
زانكۆی ئەمریكی لەسلێمانی لەساڵی 2007دامەزراوە و موڵكی كەس نیە و پشكی ھیچ كەس و دەستەو لایەنێكی تیا نیە و سەرجەم چالاكی و كارەكانی بۆئامانجی زانكۆ تەرخانە كەئەویش خزمەت و بەرژەوەندی گشتییە.
داھاتی زانكۆ لەھاوكاری حكومەتی ھەرێم ، حكومەتی ئەمریكا، حكومەتی ئیتاڵیا و كەسایەتی نیشتیمانی و سەرمایەگوزارانی كوردستان و عێراق و كۆمپانیا خۆماڵی وجیھانیەكانەوە دەستەبەر دەبێت و لەبەئەوەش زانكۆ قازانج نەویستە ئامانجی سەرەكی پەروەردەكردنی گەنجانی وڵات و خوێندكارانە بۆیە بەشێكی بەرچاوی لەداھاتی ساڵانەی لەڕێگەی سپۆنسەركردن و پێدانی زەمالەی ھاوكاری بۆ خوێندكارانی بەھرەمەند بەبێ گوێدانە باری داھات و داراییان تەرخان دەكرێت. 
سەرپەرشتی كردنی زانكۆ لەلایەن دەستەیەكی ئەمیندارانی جیھانیەوەیە.ئەو دەستەیە ئاڕاستەی گشتی زانكۆ سەركردایەتی دەكات و چاودێری چۆنیەتی بەڕێوەبردنی دەكات كەلەسەر بنەمایەكی ئەكادیمی و ئەمریكی داڕێژراوە و تیایدا كۆمەڵێك كەسایەتی ئەكادیمی و ڕۆشنبیری و سیاسی ناوداری كوردستان وعێراق و ناوچەكە و جیھان خۆبەخشانە ودڵسۆزانە بوونیان ھەیە.
دامەزراوەكە نەك تەنها داهێنانی لەبواری فێركردندا كردوە ، بەڵكو رۆڵێكی ناوازەی لەو بوارەدا بینیوە ، دور لەهەمو دابەشبونێكی رێبازخوازی و سیاسی ئامێزی گرتۆتەوە بۆ فێرخوازانی بەهرەمەند جا خەڵكی هەر  شوێنێكبن ، بەبێ گوێدانە جیاوازیی نەژادی و سیاسی و ئابوری .
سەرجەم فێرخوازانی زانكۆ بەبێ جیاوازی لەو بەشەی تیایدا دەخوێنن  پێویستە چەند كۆرسێك لەبواری زانستی مرۆڤایەتی وەربگرن .
كۆرسەكانی خوێندن لەبەشەكانی زانكۆ جیاوازن ، بەپێی سیستمی لیبراڵ ئاڕت داڕێژراون ، ئامانج لێیان بریتییە لەپەرەپێدانی بیری متمانەبەخۆبون ، داهێنان ،  ئاشنابون بەنەریتەكانی مرۆڤایەتی و بەدەستهێنانی زانیاریی زۆرتر دەربارەی بەجیهان .

زانكۆ كاتێك رووی خۆی فێرخوازاندا وڵاكرد لەسەرتاسەری عێراقدا یەكەم خولی خوێندنی لە ١٠ فێرخواز پێكهاتبوو ، هاوكات  پڕۆگرامی  MBA ی دامەزراند بۆ خوێندنی ماستەر لەبواری كارگێری و ئابوری ، دواتر پەرەی سەند ، لەئێستادا نزیكەی ١٦٠٠ فێرخواز  تیایدا دەخوێنن لەبوارەكانی (كارگێریی كار ،  تەكنەلۆژیای زانیاری ، دیراساتی نێودەوڵەتی ، ئەندازیاری ، زمانی ئینگلیزی و راگەیاندن).

هاوكات لەگەڵ گەشەكردنی زانكۆ ، پرۆگرامەكانی خوێندن و چالاكیەكانی زیادیان كرد ، بەو هۆیەوە زۆرینەی فێرخوازانی زانكۆ بەشدارن لەچالاكیە خۆبەخشی ، كۆمەڵایەتی ، هونەری و وەرزشیەكان .

جگە لەیانەی وەرزشی بۆ باسكە ، تۆپی پێی كوڕان و كچان ، زانكۆی ئەمریكی  زیاتر لە ٢٠ یانەی هەمەجۆری بۆ : خوێندنەوە ، شەترەنج ، مۆسیقا ، دراماو چەندینی تر لەخۆ گرتوە  ، یەكەم یانە كە یانەكانی تری لێكەوتەوە لەساڵی ٢٠١١ دا دامەزراوە .  

لەساڵی ٢٠١١ زانكۆی ئەمریكی لەعێراق - سلێمانی ، وەك باشترین زانكۆی كوردستانی عێراق لەلایەن وەزارەتی خوێندنی بڵااو توێژینەوەی زانستیەوە هەڵبژێردرا.

پرۆگرامە ئەكادیمیەكانی زانكۆ بەردەوامن لەڕاكێشانی فێرخوازە ئاستبەرزەكانی ناوچەكە ، وایان كردوە  زانكۆ وەك ئامانجی یەكەمی فێرخوازان بمێنێتەوە .

لەساڵی ٢٠١٢ یەكەمین ئاهەنگی  دەرچون بە بەشداری ٧٤ فێرخوازی بەكالۆریۆس و ماستەر بەڕێوەچوو ، لەساڵی ٢٠١٠ زانكۆی ئەمریكی لەعێراق - سلێمانی چەند پەیمانگایەكی دامەزراند كە ئەمانەن : (پەیمانگای نەهرەین - سەنتەری لێكۆڵینەوە لەمیزۆپۆتامیای دێرین - سەنتەری توێژینەوە هەرێمیەكان - سەنتەری توێژینەوە لەئاشتی و ئاسایش) . هەروەها سڵای ٢٠١٣ (پەیمانگای توێژینەوە هەرێمی و نێودەوڵەتیەكان IRIS) ی دامەزراند بۆ درێژەدان بەكارەكانی سەنتەرەكانی پێش خۆی ، كە ئێستا  بوەتە ناوەندێكی گرنگ بۆ لێكۆڵینەوەو دایالۆگ لەبواری خوێندنی وزە ، زانستی رامیاری ، جوگرافیای سروشتیی ئیقلیمی ، ئاسایش ، پەرەپێدانی ئابوری ، جێندەرو شوێنەوارناسی .

سڵای ٢٠١٣ (پەیمانگای توێینەوە هەرێمی و نێودەوڵەتیەكان IRIS) یەكەمین (دیداری سلێمانی) ی سازكرد كە لەو كاتەوە بوە بەباشترین كاری پەیمانگاكەو بەردەوام كەسانی دیارو شارەزا لەخۆی كۆدەكاتەوە .

لەكاتێكدا زانكۆكە لەچاو سەرەتادا گەشەیەكی باشی بەخۆیەوە بینیوە ، بەڵام بەردەوام لەهەوڵی گەشەسەندنی زیاتردایە بۆ ئەوەی ببێتە ناوەندێكی سەركەوتو بۆ  پێگەیاندنی فێرخوازی بەهرەمەند لەناوخۆی هەرێمی كوردستان و ‌عێراق و ناوچەكەدا.

بۆ زانیاری و پەیوەندی:


Visit our Campus:
Sulaimani – Kirkuk Main Road, Raparin,
Sulaimani, KRG-Iraq
________________________________________
Email or call us:
Phone: +964-53-511-2020
Email: info@auis.edu.krd