ئاگادارییه‌ك له‌ هاتووچۆی سلێمانییه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م شۆفێران

پارێزگای سلێمانی

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی له‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆی بڵاوی كرده‌وه‌: به‌ بۆنه‌ی مه‌راسیمی ساڵیادی سلێمانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێرانی شاری سلێمانی ده‌كات كه‌ له‌ كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی ڕۆژی 16/11/2015 هه‌تا شه‌وی 18/11/2015 شه‌قامی سالم له‌ سێڕیانی ئه‌ندازیارانه‌وه‌ تا به‌رده‌م گۆڕه‌پانی شه‌هید ئارام واته‌ به‌رده‌م ئوتێل سلێمانی پاڵاس به‌ربه‌ست ده‌كرێت به‌ ڕووی شۆفێراندا. ته‌نها جموجۆڵ له‌و شه‌قامه‌دا بۆ پیاده‌ ڕه‌وانه‌.