ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، به‌شداریكردن له كردنه‌وه‌ی ئۆفیسی ڕه‌وتی حیكمه له پارێزگای سلێمانی، پێشه‌كه‌شكردنی وتاری پارێزگار له‌م بۆنه‌یه‌دا:
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز
به‌ناوی پارێزگای سلێمانییه‌وه به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌ین بۆ شاری سلێمانی، پایته‌ختی ڕۆشنبیریی و ئازادیی و ئاسایش و به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و گۆڕانكاریی.
پیرۆزبایی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌تان لێده‌كه‌ین، ده‌خوازین دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی عێراق به‌گشتیی و كوردستانیش به‌تایبه‌تیی، سه‌بری ئه‌یوبیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵات‌دا له قه‌یران و ململانێكاندا به‌سه‌ربرد، هه‌وڵبدرێت به حیكمه‌تی لوقمان، هه‌ڵبژاردنه‌كان بێگه‌ردانه‌و دوور له توندوتیژیی سه‌ربخرێن و حكومه‌تی هاووڵاتیی و ده‌وڵه‌تی قانون دور له هه‌ر ته‌میزێكی حیزبیی و مه‌زهه‌بیی و تایفه‌گه‌ریی ببێته فریادره‌سی ڕاسته‌قینه‌ی عێراق و ناوچه‌كه.
له‌بری خواسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی خۆسه‌پێن، ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتیی به ئیراده‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر بنه‌مای ئاسایش و ئابوورییه‌كی پته‌و عه‌تائی نیشتمانیی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و دور له ئینتیقائیه‌ت وڵات به‌ره‌وه ئارامیی ته‌واو به‌رێت.
گه‌نده‌ڵیی و شه‌ڕو نه‌بونی لێپرسینه‌وه‌ی دادوه‌رانه، هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ هه‌ر ڕیفۆرمێكی سروشتیی و دامه‌زراوه‌یش، ده‌خوازین شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه‌و سه‌روه‌ریی یاسا وڵات به‌رێته ئاستێكی باشی ئاوه‌دانیی و بوژاندنه‌وه‌ی ئابوریی و زیادكردنی خزمه‌تگوزاریی و خوڵقاندنی هه‌لی كار‌و سه‌رمایه‌گوزاریی باشتر.
ده‌خوازین هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌نها ده‌موچاوی ده‌سه‌ڵاتداران نه‌گۆڕێت، به‌ڵكو ببێته سه‌رچاوه‌ی گۆڕێنی ژیانی هه‌موو خه‌ڵك به‌ره‌و په‌ره‌پێدان و بوژانه‌وه‌و ڕه‌فاهیه‌تێكی ته‌واو و بنیاتنانه‌وه‌ی متمانه.
ده‌خوازین به‌و گیانه‌ی پێشمه‌ر‌گه‌و هێزه چه‌كداره نیشتمانییه قاره‌مانه‌كانمان پێی جه‌نگاون بۆ ڕوخاندنی دیكتاتۆریه‌ت و له‌ناو بردنی تیرۆر‌و هێنانه‌كایه‌ی دیموكراسیی و ژیانی مه‌ده‌نیی، هه‌ڵبژاردن سه‌ربخه‌ین، به‌و گیانه‌ی شه‌هیده‌كانمان ڕۆحی خۆیان پێبه‌خشییه نیشتمان خۆنه‌ویستانه كاربكه‌ین، گیانی لێبورده‌یی و خۆشه‌ویستیی به‌هێزبكه‌ین، كۆتایی به سته‌م و به‌ریه‌ككه‌وتن بهێنین، هه‌ڵبژاردن بكه‌ینه خاڵی وه‌رچه‌رخانی گۆڕانكارییه‌كان.
شاد‌و سه‌رفرازبن..