له‌ یادی سلێمانی دا ڕێوشوێنی پێویست ده‌گیرێته‌ به‌ر

پارێزگای سلێمانی

سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت ،هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كی پێشوه‌خت گیراوه‌ته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ساڵیادی سلێمانی 2015/11/16 مه‌راسیمی هه‌فته‌ی سلێمانی له‌ بارودۆخێكی ئارامدابه‌ڕێوه‌ بچێت .

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ دیوانی قایمقامیه‌ت لیژنه‌ی ئه‌منی شاری سلێمانی ،به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌ختیار عبدالرحمان قایمقام و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی كۆبۆوه‌و پلان و ڕێوشوێنی پێویست بۆ به‌ڕێوه‌چوونی چالاكیه‌كانی هه‌فته‌ی سلێمانی دانرا .

سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی ڕایگه‌یاند:" بۆ به‌رز ڕاگرتنی ساڵیادی 231 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی زنجیره‌یه‌ك چالاكی به‌ڕێوه‌ده‌چێت ،

به‌ختیار عبدالرحمان ووتیشی ، له‌ ڕووی ئه‌منیه‌وه‌ ئاماده‌كاری و رێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان له‌ كه‌شێكی ئارامدا به‌شداری یاده‌كه‌ بكه‌ن.

هه‌روه‌ها ڕوونیشی كرده‌وه‌ ،هه‌موو دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت ئه‌ركی گرنگیان پێ سپێردراوه‌ و مه‌به‌ستیانه‌ هه‌فته‌ی سلێمانی به‌ باشترین شێوه‌ به‌ڕێوه‌بچێت .