پارێزگاری سلێمانی، پێشوازیكرد له‌ به‌رێزان بریكاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی و گه‌شتوگوزارو سه‌رۆكی شاره‌وانیی سلێمانی

پارێزگای سلێمانی

ئه‌مڕۆ، پارێزگاری سلێمانی، پێشوازیكرد له‌ به‌رێزان بریكاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی و گه‌شتوگوزارو سه‌رۆكی شاره‌وانیی سلێمانی، به‌وردیی و یاساییانه‌ گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێی شاره‌وانییه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یڕه‌وی په‌سه‌ندكراوی نوێی ئه‌نجومه‌نی  شاره‌وانییه‌كان، كه‌ ده‌بێته‌ بنه‌مایه‌كی پته‌وی لامه‌ركه‌زیی ئیداریی و دارایی و زیاتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كان