ئێواره‌ی دوێنێ، پارێزگاری سلێمانی سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تیی به دانانی سیستمێكی دارایی بۆ كرێی مولیده ئه‌هلییه‌كان كرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سوپاسی هه‌وڵ و دڵسۆزیی خاوه‌ن موه‌لیده‌كان كرا‌و، له‌سه‌ر بنه‌مای توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی سلێمانی و لایه‌نه ته‌كنیكیی و كارگێڕێی و یاساییه‌كان، بڕیاردرا كه له‌سه‌رو كۆی خزمه‌تگوزاریی و پێداویستیی و تێچوونی هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی كاره‌باوه بڕی پێنج دینار مانگانه بۆ مولیده ئه‌هلییه‌كان دیاریبكرێت