ئه‌مڕۆ، پارێزگاری سلێمانی له چوارچێوه‌ی وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقدا، به‌شداریی كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراقی كرد له وڵاتی كوه‌یت، لیستی پڕۆژه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕینی پێشكه‌ش به به‌شداربووان كرد‌و له چالاكییه‌كانی كۆنگره‌كه‌دا له بایه‌خ و ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی خسته‌ڕوو، به‌و ئومێده‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی پێشكەشكراون له‌لایه‌ن پارێزگا‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه‌وه بودجه‌ی پێویستیان بۆ دابینبكرێت و هانی وه‌به‌رهێنان بدرێت پڕۆژه‌كانیان بێننه ئه‌م ناوچانه