وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی كڕێ ی خوێندنی له زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كان له دوو قیسته‌وه كرده پێنج قیست .ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه و له به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ئابوری خوێندكارانه.
شایه‌نی باسه زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌تیه‌كانیش پابه‌ندی خۆیان به بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌ت ده‌ربڕیووه ، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاش بڕیاری پێدانی 10 نمره‌ی داوه‌به ئه‌و قوتابی و خوێندكارانه وه‌ك نمره‌ی به‌خشراو بۆ سه‌ر ده‌رئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان تاكو له حاڵه‌تی بارگۆڕین و بار سوككردن سودی لێوه‌ربگرن.