ئه‌مڕۆ، له برۆكسێل، پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان خاتوو ڕافایلللا سه‌رۆكی ژووری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نتوندو باشووری ئاسیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپاو ستافه‌كه‌یدا كۆبوەوه، پابه‌ندبوونی یه‌كێتیی ئه‌وروپای به پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوهندو په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان كرده‌وه، خۆشحاڵی خۆیانی بۆ به‌ئه‌ندامبوونی پارێزگاكانی هه‌رێمی كورستانیان له په‌یمان و تۆڕی ئه‌وروپای نێوده‌وڵه‌تیی بۆ پارێزگار‌و شاره‌وانییه‌كانی تایبه‌ت به كه‌ش و وزه ده‌ربڕی، ئاماده‌یی یه‌كێتیی ئه‌وروپی بۆ بوژانه‌وه‌ی ژێرخان و سه‌رخانی پارێزگاكان خسته‌ڕوو به‌تایبه‌تی له بواره خزمه‌تگوزارییه‌كاندا، وابڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دوا بڕیاری خۆیان له‌سه‌ر دابینكردنی بودجه‌ی ئه‌م پڕۆژانه‌ی پارێزگای سلێمانی بده‌ن كه ئه‌مڕۆ پێشكهشیانكردن و بریتین له:/
1. جیاكردنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی به‌تایبه‌تیی نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به شێرپه‌نجه‌و چاندنی مۆخ له ئاوه‌ڕۆی گشتیی.
2. دامه‌زراندنی سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به پشكنینی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه ناوخۆیی و هاورده‌كان.
3. زیادكردنی توانستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له هه‌ردوو به‌نداوی دوكان و دهربهندبخان.
4. دامه‌زراندنی وێستگه‌یه‌كی 10 مێگاواتی كاره‌با به وزه‌ی خۆر له گه‌رمیان.
5. پرؤژهی پێوانه‌كردنی ڕاده‌ی ئاوی ژێرزه‌وی و پاراستنی سامان و سه‌رچاوه‌كانی ئاو.
دواتر باسیان له بارودۆخی مه‌ترسیداری عه‌فرین ئاسه‌واره‌كانی شهڕكردو داوایانكرد كه ڕۆڵی خۆیان ببینن له وه‌ستاندنی شه‌ڕو چه‌سپاندنی ئاشتیدا.