ئه‌مڕۆ، برۆكسێل، كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رێزان موراد وه‌هبه یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمایه‌تیی ڕێكخراوی UNDPو ستافی هاوكاری، پشتیوانی خۆیانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان و پڕۆژه‌ی پارێزگاكان و كاركردن له‌گه‌ڵ حكومه‌ته خۆجێیه‌كاندا دووپاتكرده‌وه، پیرۆزیایی به‌ئه‌ندامبوونی پارێزگاكانی هه‌رێمیان له په‌یمان و تۆڕی ئه‌وروپای نێوده‌وڵه‌تیی بۆ پارێزگار‌و شاره‌وانییه‌كانی تایبه‌ت به كه‌ش و وزه كرده‌وه، به‌رده‌وامبوونی كۆمه‌ك و پڕۆژه‌كانیان له هه‌رێمدا ده‌ربڕی و ئه‌مساڵی 2018 بڕی دوو ملیۆن دۆلاریان بۆ چوار پڕۆژه‌ی گرنگ له سلێمانی ته‌رخانكردووه‌و له‌م ڕۆژانه‌دا لهڕێه پارێزگای سلێمانییه‌وه ده‌ست بهڕێكاره ته‌كنیكییه‌كانیان ده‌كرێت، ئه‌وانیش ئه‌م پڕۆژانه‌ن:
1. نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تۆڕی دابه‌شكردنی كاره‌با له ناو شاری سلێمانیدا.
2. دروستكردنی دوو تانكی ئاو‌و ڕاكێشانی تۆڕی ئاو بۆ گوندی سه‌دوبیست.
3. ڕاكێشانی تۆڕی ئاو بۆ گه‌ڕه‌كی كهنهسوره.
4. پاككردنه‌وه‌ی ئاوهڕۆو تۆڕی باراناو له‌ناو شاری سلێمانیدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی ئێستای هه‌رێم و پارێزگای سلێمانی و به‌تایبه‌تیش باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و بایه‌خی پشتیوانییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان خرانه‌ڕوو، به‌وردی باس له بارودۆخی عه‌فرین كرا‌و داوایانكرد كه پێویسته به‌ر له‌وه‌ی وه‌ك شاره‌كانی شه‌نگال و دووزی لێبێت، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی فشار بكات بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕو چه‌سپاندنی ئاشتیی له عه‌فریندا، ڕۆڵی خۆیان له چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدادا زیاتر بكه‌ن.