ڕاپۆرتێكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و گۆڕانكارییه خێراییانه‌ی گۆی زه‌وی ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه وا ده‌كات له ساڵی 2030 دا ژماره‌ی هه‌ژاران له جیهاندا زیاد بكات و بگاته زیاتر له 100 ملیۆن كه‌س.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه: ئه‌گه‌ر هه‌وڵێكی به په‌له و زیره‌كانه جێ به جێ نه‌كرێت له دۆسیه‌ی كه‌ش و هه‌وادا ئه‌وا گۆڕانكارییه‌كان زیاتر له 100 ملیۆن كه‌س به‌ره‌و هه‌ژاری ده‌بات له ساڵی 2030 دا.
هه‌ر له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه ئه‌و گۆڕانكارییانه كیشوه‌ری ئه‌فریقا به ڕێژه‌یه‌كی زیاتر ده‌گرێته‌وه وه‌ك له كیشوه‌ره‌كانی تر.
هه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه ووڵاتانی باشووری ئاسیاش ده‌گرێته‌وه، به هۆی ئه‌وه‌شه‌وه قه‌یرانی كشتوكاڵی و بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی به هۆی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌واوه دروست ده‌بن وا ده‌كات 45 ملیۆن كه‌س به‌ره‌و ئاستی ژێر هه‌ژاری ببات له ووڵاتی هند، به مانای ئه‌وه له ڕۆژێكدا به كه‌متر له 1.9 دۆلار ده‌ژین.
له‌سه‌ر ئاستی ته‌ندروستیش به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای زه‌وی له نێوان 2 بۆ 3 پله وا ده‌كات ڕێژه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشی مه‌لاریا زیاد ببێت و له 5%ی دانیشتوان تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه بن.هه‌روه‌ها نه‌خۆشیه‌كانی سكچوون زیاد ده‌بن به ڕێژه‌ی له 10% له 15 ساڵی داهاتوودا.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا داوای چاره‌سه‌رێكی به په‌له‌ی قه‌یرانی كه‌ش و هه‌وا ده‌كات.
پێ ده‌چێت له كۆنگره‌ی (پاریس)ی نێوده‌وڵه‌تی كه له 30 ئه‌م مانگه‌دا ده‌ست پێ ده‌كات سه‌باره‌ت به گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما ڕێككه‌وتنێكی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام بدرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گازی دووه‌می ئۆكسیدی كاربۆن.
وه‌رگێڕراوه له‌عه‌ره‌بیه‌وه