له‌ سلێمانی تاقیگه‌یه‌كی ته‌ندروستی كرایه‌وه‌

پارێزگای سلێمانی

به‌ ئاماده‌بوونی د. ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری سلێمانی و له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی 231 ساڵه‌ی شاری سلێمانی تاقیگه‌ی گشتی ته‌ندروستی دوو له‌ سه‌ر ستانداردی جیهانی له‌ سلێمانی كرایه‌وه‌ .

د. میران محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند : هاووڵاتیان له‌مه‌ودوا پێویست ناكات بۆ پشكنینی ڤایرۆسی سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن و ده‌توانن له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م تاقیگه‌یه‌وه‌ پشكنینیان بۆ ئه‌نجام بدرێت .