نامه‌یه‌كی به‌په‌له
دوای ده‌ستبه‌كاربونمان وه‌ك پارێزگاری سلێمانی، له ناو ناڕه‌زایه‌تیی و داخوازییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی مانگی دوانزده‌ی ساڵی 2017دا، پاش چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دڵسۆزانه‌ی به‌رپرسانه‌ی لیژنه‌ی ئارامیی پارێزگای سلێمانی، له دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و لایه‌ن و ڕێكخراو‌و داموده‌زگاكاندا، ئه‌م نامه‌یه‌مان وه‌ك نامه‌یه‌كی (به‌په‌له‌و نهێنی)، له ڕۆژی 22/12/2017دا، پێشكه‌ش به به‌ڕێزان سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌مڕۆ، سێ مانگی ته‌واو به‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌دا تێده‌په‌ڕێت، بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانمان و كاركردنمان بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان، به‌پێویستی ده‌زانین، وه‌كو خۆی بیخه‌ینه به‌ر ده‌ستی هه‌موو هاووڵاتیان، تا بتوانین هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌كان، هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌كان، بهلۆژیكیی تاوتوێ بكه‌ین و وڵاته‌كه‌مان له كه‌ناری كه‌وتن دهربازبكهین، ده‌خوازین هه‌رچی زووه كێشه‌ی موچه‌و بودجه‌و نه‌وت له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندیدا چاره‌سه‌ربكرێن و چیتر هاووڵاتیان باجی هه‌ڵه‌و ململانێی سیاسیی لایه‌نه‌كان نه‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌قی ئه‌و نامه‌یه‌یه:
نامه‌یه‌كی به‌په‌له
بۆ به‌ڕێزان:
- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.
- جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.
به‌ناوی خودای كاربه‌جێ
بارودۆخی ئێستا، بارودۆخێكی نا ئارامی نا جێگیری قه‌یراناویی ئاڵۆز‌و ئاڵۆزكێنراوو مه‌ترسیداره، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی قه‌یران و كێشه چارهسهرنهكراوهكانی بیستوشه‌ش ساڵی ڕابردووه.
دۆخێكه له ئه‌نجامی شكستهێنانی مۆدێلی به حیزبیكردنی داموده‌زگای ده‌وڵه‌تیی و گۆڕینی هاووڵاتیی بۆ ئاواره‌و میوانی ماڵی خۆی و كارمه‌ند بۆ كادیر‌و به‌سه‌ربازگه‌كردنی كۆمه‌ڵگا و تێكدانی ته‌ون و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیی و چه‌سپاندنی مۆدێلی ئه‌منیی و به‌هه‌ده‌ردانی سامان و داهاتی گشتییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
متمانه‌و پابه‌ندیی و یه‌كترته‌واوكردن؛ له نێوان هاووڵاتیی و ده‌سه‌ڵاتداران و داموده‌زگاكاندا له نزمترین ئاستیاندان، خزمه‌تگوزاریی و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان، ده‌ره‌تان و موچه‌و جوڵه‌ی بازاڕ‌و ده‌رفه‌تی كار‌و سه‌رمایه‌گوزاریی و بودجه‌ی پڕۆژه‌كان، له‌خراپترین ڕاده‌ی خۆیاندان.
له دوای 16ی تشرینه‌وه، كوردستان وه‌ك ئۆردوگایه‌كی په‌ناهه‌نده‌یی ئابڵوقه‌دراو له‌سه‌ر خاكی خۆی ده‌رده‌كه‌وێت، چوارده‌وری سنوره فیدراڵییه‌كه‌ی گڕیگرتووه‌و به‌هۆی نه‌بوونی هێزو سوپا‌و ئیراده‌یه‌كی هاوبه‌شی نیشتمانییه‌وه، 52%ی ئه‌م هه‌رێمه‌مان له ده‌ستداوه، متمانه له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا ونبووه‌و په‌یوه‌ندیی حیزب به حكومه‌ته‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌واوكاریی پشتیوانگهراوه، بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی جیاكارییانه‌ی دوژمنگهرا، گۆڕاوه.
ململانێی لایه‌نه سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر له‌لایه‌ك، له‌ناو هه‌ر لایه‌نێكیشدا بۆ خۆی له‌لایه‌كی تره‌وه، هه‌موویشیان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و داموده‌زگا حكومییه‌كاندا له لای سێیه‌م و، كۆی ئه‌مانه‌یش له‌به‌رامبه‌ر خواست و پێداویستیی و ویسته‌كانی خه‌ڵكدا، له به‌ریه‌ككه‌وتن و زۆرانبازیدان.
كه‌مته‌رخه‌میی كابینه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی حكومه‌ت، قۆرتهكانیان به ته‌واوه‌تی له‌م كاته‌دا ده‌ركه‌وتوون، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی حكومه‌ت و حیزبه‌كان وه‌ك بارێكی گران به‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكه‌وه ده‌بینرێن نه‌ك وه‌ك پارێزهرو ڕێكخه‌رو ئیدارهدهری ژیانی گشتیی.
سته‌م و بێدادیی، نه‌بوونی سزا‌و پاداشت، گوێنه‌گرتن له داواكانی خه‌ڵك، بێباكیی له مامه‌ڵه‌كردندا، بڕسكی له جوڵه‌ی ئۆرگانیی و دیالێكتیكیی خه‌ڵك و حكومه‌ت بڕیوه، تا ئه‌وه‌ی خه‌ڵك و حكومه‌ت وه‌ك دوو هێزی به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك ده‌ربكه‌ون نه‌ك هاوسه‌نگه‌ری یه‌كتر.
سێكتهرهسهركییهكانی وه‌ك په‌روه‌رده‌و فێركردن و خوێندنی باڵا‌و ته‌ندروستیی و پۆلیس و ئاسایش و كشتوكاڵ، فه‌رامۆشكراون، متمانه به بانك و سیستمی دارایی و ماڵیی نه‌ماوه، بیمه له هیچ سێكته‌رێكدا نییه‌و هاووڵاتیان له هه‌ر سێكته‌رێكدا دووچاری ڕوداوێك ببن، ده‌فه‌وتێن.
حكومه‌ت وه‌ك سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانه‌كان نه‌ك چاره‌سه‌ركه‌ری قه‌یرانه‌كان وێناكراوه، بێكاره‌بایی و بێئاویی و بێسوتهمهنیی و بێده‌ره‌تانیی، خوێندن و په‌ره‌پێدان و هه‌موو ئه‌رك و ئامانجه تایبه‌تیی و گشتییه‌كانی خه‌ڵك، كه‌وتونه‌ته ئه‌ستۆی خه‌ڵك خۆی، موچه‌ی هاووڵاتیان ئه‌وه‌نده كه‌مكراوه‌ته‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌ی جدیی بۆ ئاشتیی و كاسه‌ی ماڵ و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئارامیی تاكیش دروستكردووه، له‌به‌رامبه‌ردا باج و ڕسومات و گومرگ و سزاكان ئه‌وه‌نده زیادیانكردووه له توانستی هه‌ژارو دهوڵهمهندانیشدا نه‌ماون، له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌م داهاته ناوخۆییانه بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كان وه‌ك پێویست خهرجناكرێنهوهو به‌شی زۆریان ده‌ڕژێنه‌وه خزمه‌تی كه‌سی ناو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، یان هه‌ر ته‌نها ئه‌وان مافه خه‌رجكردنیان هه‌یه بۆ خزمه‌تی گشتیی.
هه‌موو ئه‌مانه‌و زۆرێك له‌وانیشی لێره‌دا نه‌نووسراون، بونه‌ته (هۆكار) بۆ بارودۆخی ئێستا.
خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان (ئه‌نجام)ن، ئه‌نجامی شكستی سیستمی حیزبیی و حكومیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی و فه‌رهه‌نگیی وڵاتن، هاووڵاتیان و خۆپیشانده‌ران و مێدیاكان و دامه‌زراوه حكومییه‌كان قوربانین، قوربانیی ململانێی ناڕه‌وای لایه‌نه سیاسییه‌كان و باڵ و ئۆرگان و كه‌سه ده‌ستدرێژه‌كانی ناو هه‌موو لایه‌نه‌كان.
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كه كارگێڕییه‌كانی ئێستا له‌به‌رده‌م پێنج هه‌ڕه‌شه‌ی جدیدان:
1. به‌ریه‌ككه‌وتنی هێزه چه‌كداره‌كان و خۆپیشانده‌ران.
2. به‌رپابوونی شه‌ڕی ناوخۆ.
3. دوو ئیداره‌یی تا ڕاده‌ی دوو هه‌رێمیی.
4. گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیتحادیی.
5. فه‌رزكردنی هێزی سه‌ربازیی یه‌كێتیی و پارتیی له ناوچه‌كانی خۆیاندا.
له ئێستادا؛ به‌ناچاریی باشترینی خراپه‌كان كه خاڵی پێنجهمیانه، په‌یڕه‌وكراوه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیی، ئه‌گه‌ر به‌خێرایی چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی بۆ داخوازییه ڕه‌واكانی خه‌ڵك نه‌دۆزرێته‌وه‌و هه‌نگاوی خێرا بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌و ئاشتكردنه‌وه‌ی دامودهزگاو هێزه‌كان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك نه‌كرێت كه له ئێستادا بریتین له:
یه‌كه‌م، هه‌نگاوه ئه‌منییه‌كان:
1. نه‌هێشتنی توندوتیژیی له هه‌موو لاكانه‌وه.
2. ئازادكردنی گیراوه‌كان.
3. بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كان له شاره‌كاندا.
4. كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه ڕاگه‌یاندنه ڕاگیراوه‌كان.
5. پاراستنی ناڕه‌زایه‌تییه مه‌ده‌نییه‌كان.
6. گفتوگۆی جدیی له نێوان خه‌ڵك و حكومه‌تدا.
7. دادگایكردنی ته‌قه‌كه‌ران.
دووه‌م: هه‌نگاوه ژیانیی و خزمه‌تگوزارییه‌كان:
1. حكومه‌ت داهاته‌كانی خۆی به‌ڕونیی ئاشكرابكات و ڕێ له به فیڕۆچوون و بۆ كه‌س و لایه‌ن بردنی داهاتی خه‌ڵك و نیشتمان بگرێت.
2. دابینكردنی موچه‌ی موچه‌خۆران بهبێدواكهوتن.
3. دیاریكردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی موچه‌خۆران و به‌كارهێنانی بۆ خه‌رجییه ده‌وڵه‌تیی و بانكییه‌كان.
4. پاككردنه‌وه‌ی لیستی موچه‌خۆران.
5. دابینكردنی نه‌وتی سپی و دابه‌زاندنی نرخی سوته‌مه‌نیی به‌گشتیی.
6. باشكردنی كاره‌بای نیشتمانیی و هاندان و كۆمه‌ككردنی موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك.
7. دابه‌شكردنی زه‌وی نیشته‌جێبوون و ئه‌و یه‌كانه‌ی ته‌واوبوون و دابه‌شنه‌كراون، تاپۆكردنی زه‌وییه بێتاپۆكان به‌قازانجی خه‌ڵك.
8. كه‌مكردنه‌وه‌ی باج و ڕسومات و غه‌رامات و گومرگ به‌شێوه‌یه‌ك ببێته هۆی جوڵانه‌وه‌ی بازاڕ.
9. داموده‌زگا حكومییه‌كان خزمه‌تكاری خه‌ڵك بن نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه.
10. بوژاندنه‌وه‌ی پڕۆژه وه‌ستاوه‌كان و هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت.
11. لابردن و قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌رانه‌و گومرگی شوێنه نا یاساییه‌كان.
12. كاراكردنی مه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هاندانی بازرگانه‌كان.
سێیه‌م: هه‌نگاوه سیادییه‌كان:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی له نێوان ئه‌م گریمانانه‌دا به‌خێرایی یه‌كلابكاته‌وه:
1. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌دای حوكمڕانیی خۆی باشبكات و متمانه له نێوان خۆی و خه‌ڵكدا دروستبكاته‌وه.
2. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دۆخی چه‌قبه‌ستووی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت و ئه‌و داهاته‌ی ده‌ستی ده‌كه‌وێت له موچه‌و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كاندا خهرجیبكات، وه‌ك حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر خۆیبناسێنێت تا ڕۆژی هه‌ڵبژاردن، به‌زوترین كاتیش ڕۆژی هه‌ڵبژاردن دیاریبكات و هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد له كاتی دیاریكراودا بكرێت.
3. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕێگای به‌غدا بگرێته‌به‌رو كێشه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌وێدا به‌خێرایی چاره‌سه‌ربكات، به‌تایبه‌تیی كێشه‌كانی موچه‌و بودجه‌و خزمه‌تگوزارییه‌كان.
4. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، داوا له پارێزگاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات، ده‌سته‌یه‌كی داكۆكیكردن له خه‌ڵكی كوردستان پێكبهێنن و كێشه‌ی پارێزگاكانیان به میكانیزمی فیدراڵیانهو چاره‌سه‌ری ئیتحادییانه له‌گه‌ڵ به‌غدادا چاره‌سه‌ربكه‌ن.
5. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی بكات، هه‌رێمی كوردستان بخه‌نه ژێر چه‌ترێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه.
به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌خێرایی به ده‌م چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و قه‌یرانه‌كانه‌وه نه‌چین ئه‌وا:
1. هه‌موو سێكته‌ره خزمه‌تگوزاریی و ئابووریی و دارایی و ئیداریی و یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌وه‌ستن.
2. هه‌یمه‌نه‌ی سه‌ربازیی- حیزبیی، له شاره‌كاندا به‌رده‌وامده‌بن، مانایه‌ك بۆ داموده‌زگا حكومییه‌كان و خه‌باتی مه‌ده‌نیی و سه‌روه‌ریی یاسا نامێنێته‌وه.
3. به‌ریه‌ككه‌وتن و توندوتیژییه‌كان كه سه‌رچاوه‌یان له برسێتیی و نادادیی و بێموچه‌یی و بێكاریی و بێده‌ره‌تانیی و شكستی مۆدێلی حیزبیی - ئه‌منییه‌وه نه‌ك ده‌وڵه‌تیی - مه‌ده‌نییه‌وه، گرتووه؛ زیاتر ده‌بن.
4. دۆخه‌كه به‌ره‌و به‌ریه‌ككه‌وتن و شه‌ڕی ناوخۆ و شه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌چێت، ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیش ده‌كه‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه.
5. هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسیی دوو ئیداره‌یی و دوو هه‌رێمییه‌وه.
6. ده‌سه‌ڵاتی ئیتحادیی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و كیانێك به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نامێنێت.
به‌نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو خه‌ڵكی پارێزگاكهم، كه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی به‌شی هه‌ره زۆریاندا كۆبوومه‌ته‌وه، ئه‌م نامه‌یه‌م خسته به‌رده‌ستان، ده‌خوازم به هێزی لۆژیك و هه‌نگاوی خێرا‌و بوێرانه، هیواو داد‌و ئازادیی و ئاشتیی و بژێویی و ژیان و ئاوه‌دانیی و ئارامیی و ئاسایش و متمانه و سه‌روه‌ریی یاسا؛ بۆ نیشتمان بگه‌ڕێننه‌وه.
چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام و ههنگاوتانین.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا..
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر
پارێزگاری سلێمانی
22/12/2017
سلێمانی