شاره‌وانی سلێمانی له‌ ساڵیادی سلێمانیدا زنجیره‌یه‌ك چالاكی ئه‌نجامدا

پارێزگای سلێمانی

به‌ بۆنه‌ی هه‌فته‌ یادی سلێمانییه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی زنجیره‌یه‌ك چالاكی ئه‌نجامدا ، چالاكیه‌كانیش بریتی بوون له‌ پاككردنه‌وه‌ی شار و كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی وێنه‌ی فۆتۆ كه‌ چالاكیه‌كانی ساڵانی ڕابردووی شاره‌وانی له‌ خۆگرتبوو .

هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی دیكه‌ی چالاكیه‌كاندا ڕێزلێنان و خه‌ڵات درا به‌ ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی ماندوو نه‌ناسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ ئه‌ركی خاوێنكردنه‌وه‌ و پاك ڕاگرتنی شاره‌كه‌یان له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌ به‌ بێ ماندووبوون.