لیژنه‌ی هاتووچۆی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له ماوه‌ی 6 مانگی ڕابردوودا 339 سه‌ردان و به دواداچوونی كردووه و له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ستی به‌سه‌ر 109 ئۆتۆمبێل و 21 مۆڵه‌تی شۆفێری گرتووه له گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی 24 هێڵی گواستنه‌وه دا.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی قائیمقامیه‌تدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی پارێزگای سلێمانی نێردراوه، جه‌لال ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی هاتووچۆی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند: ئامانجی لیژنه‌كه به دواداچوونه بۆ كێشه و كه‌م و كوڕییه‌كانی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌و گرفتانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنی زیاتری سیستمی هاتووچۆ له سنوری پارێزگای سلێمانی.
سه‌باره‌ت به كار و چالاكییه‌كانی 6 مانگی ڕابردووی لیژنه‌كه سه‌رۆكی لیژنه‌ی هاتووچۆ ووتی: له 1-1-2015 بۆ 31-6-2015 سه‌ردانی 339 شوێنی جیاوازیان كردووه بۆ به‌دواداچوونی كێشه‌ی هێڵه‌كان و گرفتی هاوڵاتیان له ڕووی هاتووچۆوه.
ڕاشیگه‌یاند:له میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌یاندا ده‌ستیان به‌سه‌ر 109 ئۆتۆمبێڵ و 21 مۆڵه‌تی شۆفێری و 69 به‌ڵگه‌نامه‌دا گرتووه و هه‌روه‌ها كاری ڕێكخستن و هه‌ڵبژاردن بۆ 24 هێڵی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی شار كراوه.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا و به هۆی سه‌رپێچیه‌وه 90 پسوڵه‌یان بۆ شۆفێران كردووه و بڕی ئه‌و غه‌رامه‌یش كه له‌و ماوه‌یه‌دا كراوه 4 ملیۆن و 905 هه‌زار دیناره.