یادی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی جیاواز له‌ ساڵانی دیكه‌ ئه‌نجامدرا

پارێزگای سلێمانی

 

به‌بۆنه‌ی 231 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی شاری ڕۆشنبیری و هونه‌ر و داهێنان  له‌ شاری سلێمانی به‌ سه‌رپه‌رشتی د. ئاسۆ فه‌ره‌یدوون پارێزگاری سلێمانی  چالاكیه‌كانی (هه‌فته‌ی سلێمانی )به‌ سه‌ركه‌وتووی به‌ڕێوه‌ چوو كه‌ چه‌ندین چالاكی (هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیری و كلتوری و زانستی ) له‌ خۆگرتبوو   له‌ وانه‌ :-

له‌ ده‌ستپێكی چالاكیه‌كاندا مه‌راسیمی ڕاگه‌یاندنی هه‌فته‌ی سلیمانی و پێشكه‌شكردنی تیپی سه‌مفۆنیای عێراقی بوو له‌ ته‌لاری هونه‌ری شاری سلێمانی و دواتر نمایشی كاری فۆتۆگرافه‌ری , نمایشی كاری شێوه‌كاری ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و ڕه‌نگكردنی ژماره‌یه‌ك له‌ دیواره‌كانی شاری سلێمانی و چالاكی هونه‌ری وێنه‌كێشانی گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی شاری سلێمانی وهه‌ڵمه‌تی  پاككردنه‌وه‌ی شوێنه‌ گشتیه‌كانی شارو كاری هه‌ره‌وه‌زی خۆبه‌ش وسه‌وزكردنی باخچه‌و شوێنه‌ گشتیه‌كانی شارو ڕواندنی (50000 )نه‌مام له‌ سه‌ر شاخی گۆیژه‌ و كردنه‌وه‌ی دوو باخچه‌ به‌ ناوی مامۆستایان (ئه‌حمه‌د هه‌ردی و هه‌مزه‌ عبدالله‌)و دابه‌شكردنی (توره‌كه‌ی دۆستی ژینگه‌ ) له‌ بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان و  ڕاگه‌یاندنی پلانی ستراتیژی پارێزگای سلێمانی وكردنه‌وه‌ی تاقیگه‌یه‌كی ته‌ندروستی گشتی و ئه‌نجامدانی چه‌ندین چالاكی هونه‌ری و وه‌رزشی و كه‌لتوری له‌ ناو ڕه‌شماڵ تایبه‌ت به‌ شاری سلێمانی ، وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی چه‌ندین سیمینا ری زانستی و ڕۆشنبیری و كردنه‌وه‌ی سایتی (ئۆپن داتای سلێمانی و سمارت سلێمانی ) .

وه‌ له‌ دواڕۆژی چالاكیه‌كانیشدا چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندنگه‌كانی شاری سلێمانی  ئه‌نجامدران .

شایه‌نی باسه‌ سه‌رجه‌م چالاكیه‌كان به‌شێوه‌ی هه‌ره‌وه‌زی و خۆبه‌خش ئه‌نجامدراون و به‌ بێ ته‌رخانكردنی هیچ جۆره‌ بوودجیه‌یه‌ك .