سه‌راى سلێمانى

پارێزگای سلێمانی

 

یه‌كێكه‌ له‌ شوێنه‌ دێرین و مێژوویى و كه‌له‌پوریه‌كانى شارى سلێمانى،ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ندى شاره‌وه‌وه‌، (سه‌راى سلێمانى) درێژه‌پێده‌رى سه‌راى بابانیه‌كانه‌ و له‌ساڵى (1784ز) له‌سه‌روبه‌ندى بونیادنانى شارى سلێمانى له‌سه‌رده‌ستى محموود پاشاى بابان دروستكراوه‌ . وه‌ك له‌ هه‌ندێك سه‌رچاوه‌دا ڕوون كراوه‌ته‌وه‌ ، ساڵى ( 1927) نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه‌ جێگاى چه‌ندین ڕووداوى مێژوویى و یاده‌وه‌ریه‌كان و به‌رخودانه‌كانی خه‌ڵكى كوردستانه‌ و له‌ سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه‌ دانیشتوانی شاری سلێمانیه‌، به‌رله‌وه‌ى بكرێته‌ شوێنێكى مێژوویى له‌ ڕابردوودا و له‌سه‌رده‌مه‌ جیاوازه‌كاندا جێگای فه‌رمانگه‌ جیاوازه‌كانى حكومه‌ت بووه‌، له‌ ڕووی ئه‌ندازیاریه‌وه‌شه‌وه‌ له‌نێوان هه‌ردوو میرنشینى بابان و پایته‌ختى ئێستاى ڕۆشنبیریى هه‌رێم له‌كاتى نۆژه‌نكردنه‌وه‌یدا گۆڕانكاریى له‌ پێكهاته‌ى ڕووه‌ ته‌لارسازیه‌كه‌ى نه‌كراوه‌ بڕیاریش دراوه‌ سه‌رجه‌م پاشماوه‌ كه‌له‌پوریه‌ جێماوه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی له‌ (مۆزه‌خانه‌ی سه‌را) نمایش بكرێت و سه‌رجه‌م پڕۆتۆكۆڵه‌ گه‌وره‌ بازرگانیه‌كان و چالاكیه‌ هونه‌ریه‌ریه‌كان لێره‌وه‌ كاره‌كانیان بخرێته‌ بواری جێ به‌جێكردنه‌وه‌، سه‌را له‌ ڕووی گه‌شت و گوزاره‌وه‌ گرنگنیه‌كی به‌رچاووی هه‌یه‌ بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ئاشنا بن به‌ شوێنه‌وار و میژووی ئه‌م شاره‌