له‌ هه‌فته‌ی سلێمانی كۆنفرانسێكی نه‌هێشتنی جیاكاری و توندوتیژی دژی ژنان به‌ڕێوه‌چوو

پارێزگای سلێمانی

له‌ میانه‌ی چالاكیه‌كانی هه‌فته‌ی سلێمانی و له‌ هۆڵی پارێزگای سلێمانی له‌ كۆنفرانسێكدا دوو توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ پرسه‌كانی ژنان خرانه‌ ڕوو كه‌ له‌ لایه‌ن ڕیكخراوی خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان به‌ هاوكاری ڕێكخراوی میلله‌تی نه‌رویجی ئه‌نجام درابوون.

توێژینه‌وه‌ی یه‌كه‌میان له‌ لایه‌ن كنێر عبدالله پێشكه‌ش كرا كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ به‌شداریكردن و ڕۆڵی ژنان له‌ پرسه‌ سیاسیه‌كان و بڕیاردان.

توێژینه‌وه‌ی دووه‌م له‌ لایه‌ن دكتۆر ڕێباز خورشید ئاماده‌كرابوو سه‌باره‌ت به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سی و سزادان تایبه‌ت به‌ فره‌ ژنی و كوشتن له‌ ژێر ناوی شه‌ره‌فدا.