قه‌ڵایه‌كی به‌ردینی مێژووییه و ده‌كه‌وێته باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری سلێمانی و نزیك گوندی (مۆریاس)ی سه‌ر به ناحیه‌ی به‌رزنجه‌یه، قه‌ڵاكه له سه‌ر به‌رزاییه‌كی سه‌خت هه‌ڵكه‌وتووه و پێك هاتهكهشی له به‌رد و گه‌چ و ماده‌ی سروشتی ناوچه‌كه دروست كراوه و له چه‌ندین ژوور و هۆڵى گه‌وره پێكهاتووه كه به‌شێكى زۆریى ئاسهوارهكهى ماوه‌ته‌وه ، به‌هۆى كه‌مى كارى كنه‌و پشكنینه‌وه نه‌توانراوه مێژووى دروست بوونى دیاریى بكرێت ، له‌ڕووی ته‌لارسازیه‌وه گرنگیه‌كی به‌رچاوی هه‌یه كه گوزارشت له ڕووه هونه‌ریى و ئهندازیاریهكهى ده‌كات،لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كانیش له حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك پێویست گرنگیان به نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی ئه‌م قه‌ڵایه نه‌داوه و بةو هوكارةش به‌شێك له پێك هێتاكهی ڕوو خاوه‌و و مه‌ترسی زیاتری له‌ناوچوونیشی لێ ده‌كرێت وه‌ك هه‌ندێك له شوێنه‌وار ناسان باسی لێوه ده‌كه‌ن،له كاته جیاوازه‌كانیش ژماریه‌كی به‌رچاوو له گه‌شتیاران و مێژوو نووسان و ڕۆژنامه‌نووسانی بیانی و ناوخۆی به هۆی گرنگی هه‌ڵكه‌وته‌و و مێژووه دێرینه‌كه‌ی سه‌ردانی ده‌كه‌ن