باخی دایك

پارێزگای سلێمانی

 

 
ده‌كه‌وێته‌ شه‌قامی پیره‌مێرد له‌ گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی شاری سلێمانی له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسی له‌ناوچوو شوێنی به‌ندینخانه‌ بووه‌ و له‌ ساڵی (2009) دا كراوه‌ته‌وه‌ پاركێكی نموونه‌یی ،وه‌ك پیرۆزیه‌كیش بۆ به‌ها و گه‌وره‌یی دایك پاركه‌كه‌ ناونراوه‌ (دایك) و په‌یكه‌رێكیش له‌ ناویدا دروست كراوه‌ كه‌ گوزارشته‌ بۆ (دایك ) ،زۆری دارو ده‌رخت و شوێنی پشوودانی پێویست و بوونی ڕووناكی گونجاو وایكردوه‌ به‌رده‌وام هاووڵاتیان و گه‌شتیاران سه‌ردانی بكه‌ن