به‌رده‌قاره‌مان

پارێزگای سلێمانی

 

ئه‌م ناوچه‌یه‌ 35كم له‌ خۆرئاواى شاری سلێمانیه‌وه‌ دووره‌ ، كه‌وتۆته‌ سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كى نێوان (سلێمانی –كه‌ركوك)، ناوزه‌ندكردنی ئێره‌ به‌ به‌رده‌قاره‌مان ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌و ئازایه‌تی و به‌رگرییه‌ بێ شوماره‌ی كه‌ شێخ مه‌حموودى حه‌فید مه‌لیكی كوردستان و سوپاكه‌ی له‌ سه‌رده‌می خۆیدا له‌ پاڵ به‌ردێكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ توماری كردوه‌ ، پاركێكی گه‌وره‌ی گه‌شتیاری له‌م ناوچه‌یه‌دا له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شت و گوزاری سلێمانیه‌وه‌ دروست كراوه‌ و له‌ رێگه‌ی مۆنۆمێنت و هه‌ڵكۆڵدراوه‌و ئه‌رشیفی وێنه‌یى و چه‌ند ڕه‌مزێكی تره‌وه‌ مێژووی ئه‌و شه‌ڕه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ مه‌لیكی كوردستان ئه‌نجامی داو