گردی شمشاره

پارێزگای سلێمانی

‌‌

( 7 كم) له‌ شارۆچكه‌ی ڕانیه‌وه‌ دووره‌ ،ده‌ركه‌وتن و شاردنه‌وه‌ی ئه‌م گرده‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ هه‌ڵًكشان و داكشانی ئاوی ده‌ریاچه‌ی دووكانه‌وه‌ ، له‌ ساڵى ( 1957 ) له‌لایه‌ن شوێنه‌وارناسانی دانیماریكیه‌وه‌ كنه‌ و پشكنین له‌م شوێنه‌واره‌دا كراوه‌ و چه‌ند ( تاته‌قوڕێكى مسماریى ) له‌م شوێنه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ى ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ نزیكه‌ى ( 4000 ) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ، پاش دروست بوونی به‌نداوی دووكان نه‌توانراوه‌ به‌ڵگه‌نامه‌ى زۆرتر بدۆزرێته‌وه‌ به‌هۆی داپۆشینیه‌وه‌ به‌ ئاوى ده‌ریاچه‌كه‌، وه‌ك هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ مێژووی باسی لێوه‌ ده‌كه‌ن به‌ 16 چین چوونه‌ خواره‌وه‌ ده‌ست نووسه‌كان به‌رچاو ده‌كه‌وێت.