د. ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لە د.مدرس هاشمی سەرۆکی زانکۆی ئەسفەهان كرد

پارێزگای سلێمانی

ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگای سلێمانی ، بەڕیز د. ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی پێشوازی کرد لە بەڕیز د.مدرس هاشمی سەرۆکی زانکۆی ئەسفەهان لە کۆماری ئیسلامی ئێران ، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی نێوان زانکۆکانی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ئەسفەهانی کرد ، بەمەستی لێک تێگەیشتن و هاوکاری لە نێوان زانکۆکانی هەردووپارێزگادا . بڕیارە سبەینێ یاداشتی لێک تێگەیشتن و ئامادەکاری نێوانیان لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئیمزا بکرێت .