لەسەرەتاى ساڵانی ( 1950) وە بوارى هونەرى مۆسیقاى كوردى بە تایبەتى لە سلێمانیدا بە هەولأ وكۆششى چەند هونەرمەندێك قۆناغێكى نوێى بەخۆیەوە دی تا لەساڵانى شەستەكاندا زیاتر ئەو هەوڵانە چڕتر بووەوە كە بەچەند هەنگاوێكى پچڕپچر ِكارە هونەرییەكان لە بوارەكانى ئاهەنگە نەتەوایەتى وخێرخوایی و قوتابخانەكاندا ئەنجام دەدرا . هەر ئەو توانا هونەریانە بوون دواتر لە ساڵەكانى ( 1963 و 1964) بوونە هەوێنى تیپێك لە پێشدا بەناوى ( تیپى خۆشى وبەختیارى ) ودواتر بەناوى ( تیپى هیوا) وە چالاكییەكانیان ئەنجام دەداوچەند بەرهەمێكى هونەریشیان بۆ ئیزگەى بەغدا تۆماركرد .
كاتێك لەساڵى 1967 (تیپى هونەرى رەشیدى میللى) بەغدا روودەكەنە سلێمانى بۆ سازدانى ئاهەنگێكى تایبەت، لەكاتى پرۆڤەدا توانا هونەرییەكانى لاوانى ئەم شارە دەبینن،داوایان لێدەكەن ماوەى (20)دەقیقە لەو ئاهەنگەتایبەتیەیاندا بەشدارى بكەن كە لە هۆڵى سانەوى سلێمانى كوڕان پێشكەشیان كرد ، چەند هونەرمەندێكى مۆسیقى وگۆرانیبێژ بە مۆسیقا و گۆرانی بەشدار دەبن كە بەناوى (تیپی مۆسیقاى سلێمانى)یەوە پێشكەشى دەكەن، بەرهەمەكانیان ئامادەبووان و میوانان سەرسام دەكات . هەر بۆیە دەتوانین بڵێین سەرەتاى دروست بوونى ئەم تیپە لەو ساڵەوە دەست پێدەكات و ئەم بەشداریەش دواتر دەبێتە هوَیەك بۆپتەوكردنى پەیوەندى نێوان هونەرمەندانى تیپ لەگەلأ هونەرمەندانی بەغدا .
لە 2/4/1969لەگەلأ هونەرمەندانى شانۆ یەك دەگرآ و(تیپى نواندن و مۆسیقاى سلێمانى) دروست دەكرێت، بەهاوبەشى گەلێك چالاكى پێشكەش دەكرێت بەڵام لەبەر تایبەتمەندێتى هونەریی لەساڵى 1970دا جیادەبێتەوەو هەر لەو ساڵەدا داوایەك بەناوى هونەرمەندان (ئەنوەر قەرەداغى- ولیەم یوحەنا – فەرەیدون دارتاش – محەمەد ئەمین حسێن – فەرید عیسا) بۆ وەزارەتى رۆشنبیرى و راگەیاندنى عێراق بەرزدەكرێتەوە .
چالاكییەكانى ئەم تیپە رۆژ بەرۆژ فراوانتر دەبێت بەتایبەتى لەدواى دەرچوونى بەیاننامەى (11ى ئـــــــازارى 1970) بوارێكى باش دەرەخسآ بۆ پێشكەشكردنى چالاكییەكانى لەشارەكانى ترى كوردستان، تا لە (23/5/1973 ) دا ئەم تیپە مۆڵەتى رەسمى پێدەدرآ .
لەساڵى 1969 دا كۆمەڵێك بەرهەم بۆ تەلەفزیوَن تۆمار دەكات و بەشدارى ئاهەنگى نەورۆز لە بەغدا دەكات و چەند ئاهەنگێك لە سلێمانى دەگێرێت. ساڵى 1973 كۆمەڵێك بەرهەم بۆ تەلەفزیۆنى بەغدا تۆمار دەكات.
ساڵى 1974 دا بەشدارى یەكەم فێستڤاڵى هونەرى كوردى لەبەغدا دەكات و لە نێوان سەرجەم تیپە مۆسیقییە بەشداربووەكانى كوردستاندا پلەى (ئیمتیاز) بەدەست دێنآ ، هەر لەو ساڵەدا لەگەلأ هەڵگیرساندنى شۆرشدا تیپ دەچێتە شاخ ولەگەلأ هونەرمەندانى شارەكانى تردا بەناوى (تیپی مۆسیقاى شۆرش) چەندین سروودى نیشتمانى ومۆسیقاو گۆرانى تۆماردەكەن كە بەشاكارە هونەرییەكان ئەوتیپە دادەنرێت و تا ئێستاش بەسەرزارى هەمووانەوەیە.
ساڵى 1975 دواى شكستى شۆرش چەند ئەندامێكى تیپ بەفەرمانى رژێمى بەعس رەوانەى شارەكانى خواروى عێراق دەكرێن بەڵام لەسەر چالاكییەكانى بەردەوام دەبێت.
لەسلێمانى بەهەوڵ و دڵسۆزیی ئەندامانى ستۆدیۆى تایبەت بە تۆماركردنى دەنگ دروست دەكات و دەست بە تۆماركردن دەكات .چەند ئەندامێكى تیپ چەند تیپێكى مۆسیقاى منداڵان دروست دەكەن ( تیپى مۆسیقاى نەورۆز) بەسەرپەرشتى مامۆستا ( عوسمان محمەمەد ئەمین) و (تیپى مۆسیقاى شێخ مەحمود ) بەسەرپەرشتى مامۆستا( دلێر ئیبراهیم) و(تیپى مۆسیقاى پیرەمێرد) بەسەرپەرشتى مامۆستا (سەلاح رەئوف ) گەلێك بەرهەمى سەركەوتوو تۆمار دەكەن ، لەدواتردا زۆربەى ئەندامانیان دەبنەوە بە ئەندامى تیپى مۆسیقاى سلێمانى .
لە ساڵى 1975 چەند ئاهەنگێك لە شارى سلێمانى وهەولێر دەگێڕآ، لەساڵى 1976 چەند ئەندامێكى تر پەیوەندى بەتیپەوە دەكەن هەر ئەوساڵە چەند بەرهەمێك بۆ تەلەفزیۆنى كەركوك تۆماردەكرێت. لەوانە گۆرانى ( یاران وەسێتم، قەت نەدەى ئازارى گیانم) و چەند بەرهەمێكى تر.
لە ساڵى (1976و1977) لەهۆڵى (خالیدیە)ى شارى سلێمانى یادى رۆژى جیهانى مۆسیقا دەكاتەوە ، جگە لەچالاكی بۆنەو ئاهەنگەكانى سەرى ساڵ، دەست دەكات بەكارى تۆماركردنى گۆرانى وەك بەرهەم لەسەر كاسێت دواتر لەتەلەفزیۆنى بەغدا لەساڵى 1978 بەرەنگاو رەنگ تۆماریان دەكات (خەنە بەندان، وەى وەى ..) ئەو بەرهەمانە یەكێكن لەوكۆمەڵە شاكارە هونەریانەى تیپ كە تا ئێستاش لە هزرو بیرو سەرزمانى كۆمەڵانى خەڵك داماوەو زیندووە .
لە ساڵانى (1978و1979 )لەشارى بەغداد بەشدارى رۆژى جیهانى مۆسیقا دەكات.
چەند ئەندامێكى تیپ هاوكارى دروستكردنى تیپێكى مۆسیقاى تایبەت بەكچان دەكەن كە سەر بە( ئامادەیی سلێمانى كچان)و بە سەرپەرشتى مامۆستایان ( ئەنوەر قەرەداغى- خالید سەركار- فەرەیدون دارتاش) دەبێًت و چەند بەرهەمێكیان بۆ تۆمار دەكەن.
زۆربەى زۆرى ئەندامانى ئەم تیپە رۆڵى سەرەكى دەگێرن لە چالاكییە هونەرییەكانى چالاكى قوتابخانەكان و زانكۆى سلێمانى كە بەدرێژایی ساڵانى حەفتا ، بەردەوام پلەى یەكەم لەسەر ئاستى عێراق بەدەست دێنن.
بە دەست وپەنجەى مۆسیقییەكانى ئەم تیپە ، گەلێك ئاواز بۆ فیلم و شانۆییەكان و تابلۆ و ئۆپەرێت وكۆراڵە سەركەوتووەكان دارێژراوە.
لە ساڵى 1982 و 1985كۆمەڵێك بەرهەمى تر بۆ تەلەفزیۆنى كەركوك تۆمار دەكات.
جێگاى سەرنجە زۆرجار لەكاتى تۆماركردندا لەناوستۆدیۆى تەلەفزیۆنەكانى بەغداو كەركوكدا، گەلێك كارى هونەریى تۆماركردن و مۆنتاج ودیكۆر و شتى تر هاتۆتە پێشەوە،بە لێوەشاوەیی ئەندامانى تیپ راست كراونەتەوەو ئەنجام دراون .
لە ساڵانى هەشتاوە تیپ و ئەندامانى دەكەونە ژێر فشارى رژێمى بەعس و زۆرربەیان تووشى ئازارو راونان دەبن تەنانەت كار دەگاتە هەرەشەى گرتن و كوشتن لە سەرۆك و ئەندامانى و جێبەجێش دەكرێن، زۆر لەئەندامانى تریش لەتاو زوڵم وستەمى رژێم ، روو لەشاخ دەكەن و وەك هونەرمەند و پێشمەرگە پەیوەندى بە (شۆرشى نوآ) وە دەكەن ، لەوێش لەگەلأ ئەو بارو دۆخە سەختەدا
( تیپى مۆسیقاى شەهید كارزان ) دروست دەكەن كە زۆرینەیان لە ئەندمانى
(تیپى مۆسیقاى سلێمانى ) بوون. چەند بەرهەمێكى كاسێتی و ئاهەنگ پێشكەش دەكەن كە لەو كاتەدا هاندەرێكى بەهێز بوون بۆ بەرزكردنەوەى ورەى پێشمەرگەو خەڵكى كوردستان.
تیپ بەبڕیارو بە چەند هۆیەك بۆ ماوەیەك چالاكییەكانى رادەگرێت تا خۆى بپارێزێت لە پیاهەڵدان و بەشدارى كردن لە بۆنەكانى رژێم و رزگار بوون لەو فشارانەى بەردەوام خرابوونە سەر تیپ و ئەندامانى، بەڵام هەر بە نهێنى كارەكانى ئەنجام دەدا .
تیپ لەسەر ئەم هەڵوێستە نەتەوایەتیەى مایەوە تا لە راپەرینى 1991دا ئازادانە بوارى بۆ رەخسایەوەو ژمارەو بەرهەمەكانى رووى لە گەشەسەندن كرد ، دەتوانین بڵێین لەوساوە تا ئێستا جگە لە تۆماركراوو كارە تایبەتییەكانى تیپ ،بەشدارى چەندین ساڵیادەكانى ئەنفال وكیمیابارانى هەڵەبجە و فیستڤاڵى هونەرى و بۆنەى نیشتمانى و نەتەوایەتى وبەرنامە هونەریەكانى كەناڵەَكان ولایەنەكان لە ناوەوە ودەرەوەى هەرێم كردووە .
ماوەتەوە بڵێین لە سەروەرییەكانى تیپ، ئەو هەڵوێستە نەتەوایەتیەیەتى كە جگە لەوەى سەرجەم ئەندامانى گۆشكراوى بیرى نەتەوایەتى و مرۆڤایەتین، هەڵوێستى بەكۆمەڵى تیپش لە بڕیارەكانیدا ئەوە دووپات دەكاتەوە كە هەمیشە فێرگەى راستەقینەى نەتەوایەتى بووە و هەرئەوەش بووە واى كردوە جێى سەرنجى نێگەتیفى پیاوانى رژێمى بەعس بێت .
لەلایەكى ترەوە فێرگەى داب و نەرێتى بەرزى كوردەوارى بووەو ئامانجى بووە ناوى هونەرو هونەرمەندان بەرز و پیرۆز رابگرێت و كارێكى كردوە جێى متمانەى خانەوادەكانى ئەم شارە بێت و هاندەریان بێت هاوكاریى و بەشدارى چالاكییەكانى بكەن لە ناوەوو و دەرەوەدا .
لە رووى هونەریشەوە بەڵگە نەویستە كاریگەریی تەواوى لە قۆناغە هونەرییەكاندا هەبێت .
لەسەرەتاى دەستبەكاربوونییەوە تا ئێستا مامەڵە كردن لەگەلأ رەسەنایەتى ئامانجى سەرەكیی بووە وهەر لەو بوارەشدا گۆرانكاریی لەبەرچاوى خستۆتە گۆرەپانى هونەرى مۆسیقاى كوردى ، توانیویەتى زانستیانە مامەڵە لەگەلأ مۆسیقاى كوردیدا بكات و گەڕاوە بەدواى گۆڕانكارییە هونەرییە ناوچەیی و جیهانییەكان ولەهەل ومەرجێكى واقعیدا كارى لەگەلأ ئەو رەسەنایەتییە كردووە ، هەر لەشێوازى ئاوازدانان ودابەشكردنى نوآ وبەنۆتەكردن وگونجاندنى ئامێرى نوآ ودارشتن تا چەند كارێكى هونەرى هاوچەرخى تر، ئەمانە جۆرێكن لەو هەوڵانەى دواتر بوونە شێوازێكى تایبەتى بۆ كارە هونەرییەكانى تیپ و بوونە ستایلێكى تایبەتى كەلە زۆر كارى تیپە مۆسیقییەكانى ترى كوردستاندا رەنگ بداتەوەو بببێتە مایەى ئەوەى هونەرى مۆسیقاى كوردى سەداو ناوبانگێكى ترى هەبێت لە كوردستان و ناوچەكەدا .
سەربارى ئەو هەوڵە هونەریانە (تیپى مۆسیقاى سلێمانى) فێرگەیەكى بەردەوامى پێگەیاندن وبەدەرخستنى تواناو كادرى هونەرى نوێى پێشكەوتوو بووە لە هەردوو ڕەگەز كە ئێستا لە دیارترین هونەرمەندانى مۆسیقاى كوردین ، ئەمەش بۆ خۆى سەرمایەیەكى نەتەوایەتى گەورەیە .
لەسەرەتاى درووست بوونى تیپەوە بەسەرجەم ئەندامان وهاوكارانەوە زیاتر لە (200) هونەرمەند كارى تیا كردووە و لەناویاندا گەلێك هونەرمەندە ناودارەكانى كوردى تیادایە.
(تیپى مۆسیقاى سلێمانى) سوودی بە زۆر لایەن گەیاندووە، هەمیشە هاوكارى لایەن ودەزگاو تیپە فەرمییەكان و كەسایەتییە هونەریەكان بووە بآ ئەوەى گوآ بداتە ئایدیایان،.
شایەنى باسكردنە ئەم تیپە لە مێژووى كاركردنیدا بە توانایەكى كەمى مادى و بە بەرهەم و ئەنجامێكى دەوڵەمەندەوە كارەكانى پێشكەشكردووە و زۆر جار لەسەر ماندوێتى وخۆبەخشى ئەندامانى كارەكانى بەرهەم هێناوە.