ساڵی 2015 گه‌رمترین ساڵ بووه‌ له‌ جیهاندا له‌ ساڵی 1880 وه‌

پارێزگای سلێمانی

ڕاپۆرتێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زه‌ریا وبۆشایی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرایكرد،ئه‌م ساڵ 2015 به‌ گه‌رمترین ساڵ ئه‌ژماركراوه‌ و به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای تۆماركرد كه‌  زیاتر له‌ 130 ساڵ  له‌مه‌و پێش ئه‌و پله‌ی گه‌رماییانه‌ی تۆمارنه‌كردووه‌ .

ئه‌و ڕاپۆرته‌ كه‌  له‌ 18/11/2015 ئاشكرا كرا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد (10 )مانگی ڕابردووی یه‌كه‌می ساڵی 2015 گه‌رمترین  مانگ بوون و به‌ تایبه‌تی مانگی 10 (تشرینی یه‌كه‌م ) كه‌ ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ی شكاند له‌ گه‌رماییدا له‌ جیهاندا كه‌ ئه‌م جۆره‌ پله‌یه‌ تۆمارنه‌كراوه‌ له‌ ساڵی 1880 وه‌ .

له‌ به‌رامبه‌ردا مانگه‌كانی (1) كانوونی دووه‌م و (4) نیسان ئه‌و ژماره‌ پێوانه‌ییه‌ی تۆمار نه‌كردوووه‌ له‌سه‌ر ڕوی زه‌ویدا.

جێ ی باسه‌ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌رباره‌ی كه‌ش و هه‌وا له‌ پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا پاریس له‌ (30) تشرینی دووه‌م هه‌تا (كانوونی یه‌كه‌م) ی ئه‌م ساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ ڕێكه‌وتنێكی جیهانی له‌ نێوان 195 ووڵات كه‌ له‌ ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای زه‌وی به‌ دوو پله‌ ئه‌نجام ده‌درێت..

 

وه‌رگێڕاوه‌ له‌ عه‌ره‌بیه‌وه‌